سۆفی: داواکارین حکوومەت گەرەنتی بدات و نرخی کەل وپەلیش کەم بکاتەوە

ھەولێر-KDP.info- (فرسهت سۆفى) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، وەک پرنسیپ حکوومەت بەڵێنی دابوو کە ئهو خەڵکهی موچەی کەمە کەمترین ئازاری پێ بگات، بەڵام لە بریارەکەی حکوومەتدا ئازارەکە زۆر گەورەیە، بۆیە لە پێداویستیەکان دەبێت تۆڵەیان بۆبکرێتەوە و نرخی شتومەک دابەزێندرێت.
(فرسەت سۆفی) بۆ ماڵپەریی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتى: " لەو ۆرکشۆپەی لە ھۆڵی (سەعد عهبدڵڵا) ئەنجامدرا بە ئامادەبوونی بە شێک لە لیژنەکانی پەرلەمان و پەرلەمانتاران و وەزیرەکان و بەرێوەبەرەگشتیەکان و مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆرانی ئابووری کۆدەنگی لە سەر کۆمەڵێک پرنسیپی سەرەکی کرا، کە ئەگەر دەستکاری موچەی فەرمانبەران کرا ئەوانەی موچەیان کەمە لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ ھەزار گفتوگۆ ھەبوو ھیچ برێک لە موچەکەیان پاشکەوت نەکرێت، ھەروەھا بەھیچ شێوەیەک ئەو برە زۆرە لە پاشەکەوت لە ئارا دانەبوو، جگە لە موچەی پلە باڵاکان کە ھەموو لایەک کۆدەنگ بوون لە سەرووی ٧٠% پاشەکەوت بکرێت" .
(سۆفی) گوتیشی : "حکوومەت دڵنیایی داوە کە لە بەرامبەر پاشەکەوت کردنی برێک مووچە نرخی بازار و پێداویستیە سەرەکیەکان و دەرمان و کرێی خانووش دادەشکێنێ، ھیوادارین حکوومەت پەلە بکات لە کۆنترۆڵ کردنی نرخەکان ، واش بریارە ئەم پاشەکەوتە کاتی بێت و بۆ ئەم مەبەستەش کراوە کە مانگانە فەرمانبەران ئەو برە پارەیە وەربگرن کە بۆیان دیاری کراوە، ئەوەی دیکەش دەبێتە قەرز لە سەر حکوومەت، بۆیە داواکارین حکوومەت جۆرێک گەرەنتی بداتە فەرمانبەران کە ئەو پارەیەیان نافەوتێت، بۆ ئەمەش یان لە بانک حیسابی جاریان بۆ بکاتەوە و پارەکە داخلی حسابیان ببێت یان چەکیان پێبدرێت، ھەروەھا لەگەڵ دەسکەوتنی ھەر داھاتێکی نوێ و بەرزبوونەوەیەکی نرخی نەوت پێداچوونەوە بە خشتەکە بکرێت و بری پارەی پاشەکەوت کراو کەمتر بکرێتەوە" .
ئهو ئەندامهی پەرلەمانی کوردستان داواکاریشه، حکوومەت بەم خشتەیەی پاشەکەوتکردنی موچەی فەرمانبەران دا بچێتەوە و ئەوانەی موچەیان کەمە نەیانگرێتەوە، ھەروەھا ئەو برینە زۆرەش کە لە موچەی فەرمانبەرانی ئاسایی کراوە، پێداچوونەوەی پێدابکرێت و پلە دارەکانی سەربازیش بە برێک بەشدار بن جا با کەمتریش بێت لە موچە خۆری مەدەنی، بریارەکانی دیکەی حکوومەت کە لە ھەمان کۆبوونەوە دەرچوونە جێگای دەست خۆشین بە تایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە شەفافیەت و ووردبینی کردنی داھاتەکانی نەوت".
فایزە پاڵانی




