٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

لە کۆنگرێسی ئەمریکا هەوڵەکان بۆ هاوکاری دارایی کوردستان دەستیپێکرد

سەرچاوە: KDP.info
 
ئەمریکا-KDP.info- هەردوو سیناتۆری ئەمریکی لە کۆمارییەکان (لیندسی گراهام) و (جۆن مەکین) بە فەرمی هەوڵەکانیان لە کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ هاوکاری دارایی راستەوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
 
(گراهام )و (مەکێین) رایانگەیاندووە کە بەدوای دۆزینەوەی رێگایەکی خێران بۆ پەسندکردنی پرۆژە یاسایەک لە کۆنگرێس بۆ ناردنی پارە بۆ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان بە زووترین کات.
 
(مەکین) رایگەیاندووە کە دۆزینەوەی رێگایەک بۆ گەیاندنی هاوکاری دارایی بۆ کورد ئەوەندە قورس نییە و دەبێ بکرێت، چونکە هێزەکانیان کە شەڕی داعش دەکەن چەندین مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار