ھەورامی: كورد داواى ریفراندۆم ده‌کات بۆ ده‌ستنیشانکردنى چاره‌نووسى خۆى

واشنتن -KDP.info- بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى ده‌ڵێت، کورد نایه‌وێت به‌شێک بێت له شکستى عێراقێکى شکستخواردوو، هه‌ربۆیه داواى ریفراندۆم ده‌کات بۆ ده‌ستنیشانکردنى چاره‌نووسى خۆى و ده‌یه‌وێت ببێته کاره‌کته‌رێکى کارا له ناوچه‌که‌دا و نایه‌وێت چیدیکه له ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ى خۆى بڕیارى به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
زانکۆى جۆنز هۆپکینزى واشنتن سیمینارێکى بۆ (هێمن هەورامى) بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان سازكرد‌و له‌و سیمیناره‌دا، ژمارەیەکى بەرچاو لە ئەکادیمى و پسپۆرى لێکۆڵەرەوەى ئەمریکى ئامادەى سیمینارەکە بوون.
دەستپێکى قسەکانى (هێمن هەورامى) پۆختەیەک بوو لە بارەى ڕەوشى ئێستاى هەرێمى کوردستان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رێمى کوردستان ده‌یه‌وێت ببێته کاره‌کته‌رێکى کارا له ناوچه‌که‌دا و چیدیکه نایه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ى خۆى بڕیارى به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت و نایەوێت بکه‌وێتە ژێر کاریگه‌رى خراپى ده‌وڵه‌ته فاشیله‌کانی ناوچه‌که.
(هه‌ورامى) دیدگا و ستراتیژییەتى هەرێمى كوردستانى بۆ پرسى تیرۆر و داعش لە سیمینارەکەیدا بەو شێوەیە باسى کرد كه، "داعش نه‌خۆشییه‌کى قووڵه و یه‌کێک له هۆکاره‌کانى درووستبوونى داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى (نوورى مالکى) سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشووى عێراق، که گوێى به هۆشدارییه‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان (مه‌سعوود بارزانى) نه‌دا، کاتێک له سه‌ره‌تاى 2014 ئاگادارى کرده‌وه له سه‌رهه‌ڵدانى مه‌ترسییه‌کانى داعش."
ئەویشى گەیاندە ئاماده‌بووانی سیمیناره‌كه کە کاتێک سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌رله‌ماندا باسى پرسى ریفراندۆمى کرد، داعش هێرشیکرده سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و ئه‌و رێکخراوه مه‌ترسیدارترین رێکخراوى تیرۆریستییه و جیایه له قاعیده و ته‌کفیرییه سه‌له‌فییه جیهادییه‌کان و ئه‌فسه‌رانى پێشووى به‌عس تێیدا دژى خواسته‌کانى کورد کارده‌که‌ن و روونیشیکرده‌وه، له ماوه‌ى رابردوودا هێزى پێشمه‌رگه توانیویه‌تى 27 هه‌زار کیلۆمه‌تر چوارگۆشه له ژێر ده‌ستى داعش رزگار بکات.
پێوه‌ست به پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵه‌وه‌ش، (هێمن هه‌ورامى) گوتى: "ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه حکوومه‌تى عێراق ئاماده نییه بۆ ئه‌نجامدانى و ره‌نگه پرۆسه‌که دوا بکه‌وێت.
پێوه‌ست به پرسى سیستمى سیاسى و چاره‌نووسى هه‌رێمى کوردستان، به‌پرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی گوتى: "رابردوو ئه‌وه‌ى ده‌رخست، که سیستمى فیدراڵى له عێراقدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. هه‌رێمى کوردستان داخوازى خۆى هه‌یه و پرسیارى هه‌ره گرنگیش له دواى داعش ئه‌وه‌یه، بۆشاییه‌که چۆن پڕ ده‌کرێته‌وه؟ ئایا هه‌مان ئه‌زموونى رابردوو دووباره ده‌کرێته‌وه، یاخود پڕۆژه‌یه‌کى نوێ دێته کایه‌وه، ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه کرد، کورد ده‌یه‌وێت، به وتوێژ و دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌کدا ئه‌و پرسه یه‌کلا بکرێته‌وه و کورد نایه‌وێت به‌شێک بێت له شکستى عێراقێکى شکستخواردوو، هه‌ربۆیه داواى ریفراندۆم ده‌کات بۆ ده‌ستنیشانکردنى چاره‌نووسى خۆى.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامى




