په‌رله‌مانى ئه‌وروپا داواى رێوشوێنى به‌په‌له دژى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان ده‌كات

ستراسبۆرگ -KDP.info- په‌رله‌مانى یه‌كێتى ئه‌وروپا داوایكرد، رێوشوێنى به‌په‌له دژى تاوانه‌كانى رێكخراوى داعش دژ به ئێزدییه‌كان بگیرێته به‌ر و كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كانیشى به "قه‌سابخانه‌ى مه‌به‌ستدار" و "كۆمه‌ڵكوژى" وه‌سفكرد.
ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له ستراسبۆرگ كۆبوونه‌وه، بۆ ده‌ركردنى بڕیارێك له دژى رێكخراوى داعش.
ئه‌وان رایانگه‌یاند، رێكخراوى داعش له عێراق و سووریا كۆمه‌ڵكوژیان دژ به پێكهاته ئاینیى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌نجامداوه.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: "به توندى پێشێلكارى و تاوانه‌كانى رێكخراوى داعش ئیدانه ده‌كه‌ین و ئه‌و تاوانانه تا ئه‌ندازه‌ى تاوانى كۆمه‌ڵكوژى و تاوانى جه‌نگ مه‌ترسیدارن و پێویسته رێوشوێنى توند بگرێته به‌ر بۆ به‌رگرتن له‌و تاوانانه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "پێویسته ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و تاوانانه وه‌ك تاوانى كۆمه‌ڵكوژى و جینۆساید بناسێنێت و كار بكات له پێناو به‌رپێگرتنیان".
یه‌كێتى ئه‌وروپا، داواشیكرد، "نوێنه‌رێكى هه‌میشه‌یى بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنى ئازادییه‌كانى ئاین و بیروباوه‌ڕ ده‌ستنیشانبكرێت".
هه‌روه‌ها داوایكرد، ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى پشتیوانى له ناردنى دۆسیه‌ى تاوانه‌كانى داعش دژ به ئێزدییه‌كان و پێكهاته‌كان بۆ دادگاى باڵاى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به تاوانه‌كان بكه‌ن.
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا (لارس ئیداكتاسان) له پارتى راستڕه‌وى سویدى رایگه‌یاند، "بڕیاره‌كه مێژووییه. ئه‌ندامانى هه‌ڵبژێردراوى په‌رله‌مان له هه‌ر 28 وڵاتى ئه‌ندامى یه‌كێتییه‌كه كه نوێنه‌رایه‌تى 500 ملیۆن كه‌س ده‌كه‌ن نامه‌یه‌كى روونیان ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى كۆمیسیۆنى ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردووه به ئامانجى هه‌نگاونان به ئاراسته‌ى بنه‌ماى به‌رپرسیارێتى پارێزگاریكردن له پێكهاته ئاینیى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، كه له لایه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه كراوونه‌ته ئامانج".
له ئازار/ مارسى 2015، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكدا په‌لاماره‌كانى داعشى بۆ سه‌ر پێكهاته‌ى ئاینیى ئێزدییه‌كان له عێراق به "كۆمه‌ڵكوژى" وه‌سفكردبوو.
له 3ى ئاب/ ئۆگستیى 2014، چه‌كدارانى داعش په‌لامارى شارۆچكه‌ى شنگالیان دا و داگیریان كرد.
به‌و هۆیه‌وه به سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى ئێزدى نیشته‌جێى ناوچه‌كه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
به هه‌زاران هاووڵاتى دیكه به تایبه‌تى منداڵان و ژنان له لایه‌ن داعشه‌وه رفێنران و ژماره‌یه‌كیان كرین و فرۆشتنیان پێوه كرا و وه‌ك كه‌نیزه‌ك نێردران بۆ بازاره‌كانى كۆیله فرۆشى له مووسڵ و ره‌ققه.
له كۆتایى ساڵى رابردوودا، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان توانى شارۆچكه‌ى شنگال رزگار بكاته‌وه.




