عه‌تا قه‌ره‌داغى: زه‌وینه بۆ راپرسى و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له باره

سلێمانی-KDP.info- (عه‌تا قه‌ره‌داغى) نووسه‌ر و رۆشنبیرى كورد ڕایگه‌یاند، هه‌م زه‌وینه له باره بۆ راپرسى و هه‌میش له باره بۆ سه‌ربه‌خۆیى، ''چونكه ده‌بێت تێبگه‌ین له هیچ ئان و زه‌مانێكدا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش بگۆڕێت، ده‌وڵه‌تانى بڕیاربه‌ده‌ست نایه‌ن به كورد بڵێن فه‌رموو ئه‌وه ده‌وڵه‌تت بۆ درووست ده‌كه‌م.''
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه، ئایا له‌م كاته‌دا هه‌لومه‌رجى ناوچه‌كه و عێراق به گشتى و باشوورى كوردستان له‌باره كه هه‌نگاوى جیددى بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بگیرێته به‌ر؟ (قه‌ره‌داخی) جه‌ختی كرده‌وه، "هه‌م زه‌وینه له باره بۆ راپرسى و هه‌م زه‌وینه له باره بۆ سه‌ربه‌خۆیى، چونكه ده‌بێت تێبگه‌ین له هیچ ئان و زه‌مانێكدا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش بگۆڕێت، دڵنیابه له‌وه‌ى كه ده‌وڵه‌تانى بڕیار له ده‌ست و ناوچه‌كه نایه‌ن به كورد بڵێن فه‌رموو ئه‌وه ده‌وڵه‌تت بۆ درووست ده‌كه‌م."
له باره‌ى زه‌وینه‌خۆشكردن بۆ پرسى ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیىیش، (قه‌ره‌داغى) له كوردستان٢٤ی راگه‌یاند: "ده‌بێت یه‌كه‌مین كه‌س خۆت هه‌وڵ بده‌ى، ئه‌وه ره‌نگه جۆرێك له سه‌ركێشى موجازه‌فه‌شى تێدا بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه زه‌وینه‌سازى بۆ بكه‌ین و هه‌وڵى بۆ بده‌ین له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ، له‌سه‌ر ئاستى دیپلۆماسى له ده‌ره‌وه، من بۆیه پێم وایه كه بارودۆخى ناوچه‌كه به گشتى و بارودۆخى عێراق به تایبه‌تى هیچ كاتێك له كاتى ئێستا باشتر و له‌بارتر نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى كه ریفراندۆم بكرێ و باسى جیابوونه‌وه بكرێ، به‌ڵێ كاتێكى زۆر زۆر له‌باره، كاتێكى گونجاوه، به تایبه‌تى ده‌وڵه‌تى عێراق ئه‌و توانایه‌ى نه‌ماوه كه به‌رگریى گه‌وره بكا".
ئه‌و ڕۆشنبیره دیاره‌ی كورد ئاماژه‌شی دا: "ده‌بێت گه‌لى كوردستان هه‌وڵ نه‌دات ئه‌وه به شه‌ڕ بكات، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ئه‌وه له ڕێى لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ و زه‌وینه‌سازى له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى ده‌وروبه‌ر و ده‌وڵه‌تانى ده‌وروبه‌ر به تایبه‌تى عێراق رێك بخرێت




