یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نی پێوه‌ندیدار، به دوای ئه‌وانه‌وه‌ن درۆیان به ناوی کریستۆفەر ھێڵه‌وه هه‌ڵبه‌ستووه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا ڕایگه‌یاند، هه‌وڵێكی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه كه له بابه‌تی درۆهه‌ڵبه‌ستن به ناوی باڵیۆزی پێشووی عێراق ده‌كۆڵنه‌وه، تا بزانن ئه‌و پڕۆپاگنده‌یه له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و، دواتر بیده‌ن به دادگا.
ئه‌و سه‌رچاوه باڵایه تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمیش، به جیددی له‌و درۆ هه‌ڵبه‌ستراوه ده‌كۆڵنه‌وه، كه به ناوی (کریستۆفەر ھێڵ) باڵیۆزی پێشتووتری ئەمه‌ریکاوه لە عێراق کراوە و، ده‌یانه‌وێ بزانن له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕوونی كرده‌وه، (کریستۆفەر ھێڵ) باڵیۆزی پێشتووتری ئەمریکا لە عێراق،
له ئیمه‌یڵێكدا لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی ئاگادار كردووه‌ته‌وه و، هه‌روه‌ها له ڕێی پێوه‌ندیكردنه‌وه هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كوردستانیشی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوانێكی نه‌داوه كه گوتبێتی، ئاگاداری ناردنەدەرەوەی پارەی کوردستانە لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی و پارتییه‌وه.
وه‌ك سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه ڕایگه‌یاند، (هێڵ) نیگه‌ران بووه له‌وه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو به ناوی ئه‌وه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه و، پێوه‌ست به‌م پرسه‌یش بۆ لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه، زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش پێوه‌ندییان پێوه كردووه و بۆ هه‌مووانیش ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه وه‌ها لێدوانێكی دابێ و واقی وڕماوه، كه قسه به ناوی ئه‌وه‌وه كراوه.
سه‌رچاوه باڵاكه جه‌ختی كرده‌وه، هه‌ڵبه‌ت له ڕێی ئه‌م پڕۆپاگندانه‌وه جا هه‌ر كه‌س و لایه‌كی له پشت بێ، دیاره مه‌به‌ستیانه باری ده‌روونیی خه‌ڵك بشێوێنن و یاریی به سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌یش هه‌روا به ئاسانی به‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمدا ره‌ت نابێ و، بنه‌وانی هه‌واڵه‌كه‌ی لێ دروست كراوه هه‌ر ده‌دۆزنه‌وه و، به‌پێی یاسایش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌مه كارێكه ناڕاستگۆیی ئەو دەزگا ڕاگەیاندن و ئەو بەناو شرۆڤەکارانە دەردەخات كه وا درۆیه‌كیان هه‌ڵبه‌ستووه، ئەمه‌یش دەیسەلمێنێ کە بۆ کێشەی سیاسی و لێدانی ئیعتباری حکوومەتی کوردستان، ئه‌وان سڵ لە هیچ هەڵبەستن و پڕۆپاگەندەیه‌کی ژەهراوی ناکەنه‌وه.
دوێنێیش سەرچاوەیەک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ''ئێمە سكاڵا لەسه‌ر ئه‌و کەس و دەزگایانە تۆمار دەکەین کە ئەو بوختانەیان هەڵبەستووە.'




