٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"شەختەکەی نێوان گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان تواوەتەوە''

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دانوستانکار لەگەڵ لایەنەکان دەڵێت، لە کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکاندا لێکتێگەیشتنی باش ھەبووە و، کۆبوونەوەی دابێ، بە ڕاپۆرتێک دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان دەخەینە ڕوو؛ گەشبینین لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاری باش بدرێت.

(عومەر محەمەد) ئەندامی لیژنەی دانوستانکار لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیمان کردووە و ڕاپۆرتی خۆمان لەبارەی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان ئامادە دەکەین و، لە کۆبوونەوەی داھاتوو دەیخەینە ڕوو."
(عومەر محەمەد) گوتیشی: "شەختەکەی نێوان گۆڕان و پارتیی دیموکراتی کوردستان تواوەتەوە؛ ئەمجارە بەیەکەوە دانیشتن و، لێکتێگەیشتن دروست بووە و، مایەی دڵخۆشیی خەڵکە، لەبەر ئەوەی ناکرێت بارە سیاسی وئابووری خراپ بێت و، دۆخی ئەمنیش تێک بچێت؛ جا ئەمە ھەنگاوێکی باش بوو، ئومێدەوارین پەرلەمان و حکوومەت کارا ببنەوە."

(محەمەد) گوتیشی: "گوایە ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی ھەرێم و لایەنەکان دیسان کۆ دەبنەوە، بەڵام جارێ ڕێک دیار نییە و، ڕەنگە دوا بخرێت؛ سەرۆکایەتیی ھەرێم خۆی کاتەکەی دیاری دەکات."
ھەروەھا ڕوونیشی کردەوە، ئێمە گەشبینین کە لە کۆبوونەوەی داھاتوو بڕیاری باش بدرێت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار