جیا له پسپۆڕی سه‌ربازى، به‌لژیكا 41 بارهه‌ڵگرى هاوكارییش ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

بڕۆكسل-KDP.info- حكوومه‌تى فیدڕاڵى به‌لژیكا، له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى وڵاته‌كه‌ىه‌وه بڕیاری دا، 41 بارهه‌ڵگرى پاڵپشتى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ڕه‌وانه بكات، كه كه‌ره‌سته و پێداویستیی پزیشكى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌خۆ ده‌گرێ.
(دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی) نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كێتیى ئه‌ورووپا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند، دواى گفتوگۆى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدڕاڵى به‌لژیكا، بڕۆكسل بڕیارى دا، یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستان بدات به ناردنى 41 بارهه‌ڵگرى پڕپێداویستیى پزیشكى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
(ئاژگه‌یی) گوتیشى، دواى گفتوگۆى راستوخۆمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكوومه‌تى به‌لژیكا و سه‌ردانى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى به‌لژیكایی بۆ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى كوردستاندا، داوامان كرد كه پێشمه‌رگه پێویستى به هاوكارییه و ئه‌وانیش بڕیاریان دا، 41 بارهه‌ڵگرى پاڵپشتى و هاوكارى بۆ پێشمه‌رگه ره‌وانه بكه‌ن و كه له ماوه‌یه‌كى كورتدا ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان و به‌ره‌كانى جه‌نگى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش.
(ئاژگه‌یی) هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: حكوومه‌تى به‌لژیكایی بڕیاریشى داوه، پسپۆڕانى سه‌ربازى ڕه‌وانه‌ى ئه‌ڵمانیا بكات و، له‌وێ ده‌ست بكه‌ن به مه‌شقپێكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌لژیكا دواى ئه‌وه دێت كه گفتوگۆكانى نێوانى نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و حكوومه‌تى فیدراڵى به‌لژیكا و ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌و وڵاته، به به‌رده‌وامى دیدارى راسته‌وخۆ ئه‌نجام دراون، جیا له‌وه‌ش شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى به‌لژیكا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ لێژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و هاتنى شاندى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ برۆكسل داوا كرا كه هاوكاریى پێشمه‌رگه بكه‌ن.
كه‌نعان به‌هادین




