پێشمەرگە ١٤٠ بۆمبیان لە دوو گونددا پووچەڵ کردەوە

مه‌خموور -KDP.info- فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به هێزه‌كانی پشتیوانیی یه‌ك دەڵێ، تیمه‌كانیان له‌و دوو گوندەی سنووری میحوه‌ری مه‌خمووردا كه دوێنێ ئازاد كراوە، بۆمبێكی زۆریان پووچه‌ڵ كردووەته‌وه.
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یی) بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: " له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئازاد كردنی هه‌ردوو گوندی كه‌رمردی و كودیله ژماره‌یه‌كی زۆر بۆمبی چێنراومان پووچه‌ڵ كرده‌وه؛ له گوندی كه‌رمردی 23 بۆمبی چێنراومان پووچه‌ڵ كرده‌وه و زیاتر له 45 بۆمبی چێنراویشمان له گوندی كودیله دوێنێ له‌ناو برد ئه‌مڕۆش تیمه‌كانمان نزیكه‌ی 70 بۆمبی تریان پووچه‌ڵ كرده‌وه له سنووری ئه‌م دوو گوندە."
لیوا (مه‌حموود) ڕاشیگه‌یاند: "تیمه‌كانمان له سنووری ئه‌م دوو گونده ئازادكراوه به‌رده‌وامن له پاككردنه‌وه‌یان له مین و بۆمبی چێنراو كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش دانراوه بۆ زیان گه‌یاندن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ڵام ئه‌م پیلانه‌یان ناهێڵین سه‌ر بگرێت."
نەشوان بەرزنجی




