کوردستان بڕیار دەدات..گەل بە پەرۆشەوە ریفراندۆمی دەوێ

كوردستان-KDP.info- هاووڵاتیانی شاره جیاجیاكانی كوردستان ڕیفراندۆم به گرنگ ده‌زانن و به‌په‌رۆشن بۆ ئه‌و ڕۆژه و، دەڵێن پێویسته کورد هه‌رچی زووه ئه‌و ڕیفراندۆمه بکات تا خه‌ونه لەمێژینەکەی بێته دی.
(نه‌دیمه شێخ له‌تیف) له شاری هه‌ولێرەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا كاتێكی زۆر گونجاوه بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم په‌رۆشیه‌كی زۆرمان هه‌یه بۆ ئه‌م ڕۆژه مێژووییه و گه‌لی كورد به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز ده‌یه‌وێت بگات به‌م ڕۆژه، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بن كه دژی سه‌ربه‌خۆیین؛ ئه‌مانه‌ش له ڕقی كه‌سانێك وا ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش نابێت با هه‌رچی زووه فكری خۆیان بگۆڕن، چونكه ئێستا وڵاتانی جیهان به شێوه‌یه‌كی دیار پشتیوانمان ده‌كه‌ن چونكه ئه‌وانیش ئیشیان به ئێمه‌یه، ئەوەتا پێشمه‌رگه له جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕی تیرۆریستان ده‌كات." (نه‌دیمه) ڕاشیگه‌یاند: "ناوچه‌كه له گۆڕانكارییەکی به‌رده‌وامدایه، ده‌بێت ئێمه‌ی كوردیش بەم ڕیفراندۆمە خۆمان ئاماده بكه‌ین و، وڵامێكیان بۆ جیهان پێ بێت له هه‌ر گۆڕانكارییه‌كدا".
(دیاری محه‌مه‌د) له شاری سلێمانییەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كات بۆ ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی زۆر گونجاوه؛ زۆر په‌رۆشین بگه‌ین به‌م ئاواته مێژووییه‌ی كه خه‌بات و، قوربانیمان له‌پێناوی داوه هه‌رچه‌نده هه‌میشه خه‌ڵکانێك دژی مافه‌كانی كورد وه‌ستاون، ئێستاش ئه‌و دۆخه بێبه‌ش نییه له‌م جۆره كه‌سانه ده‌بێت له نێو خۆمان دۆستایه‌تی به‌هێز بكه‌ین، چونكه به‌هێزترین كارته بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و، ئاماده‌ییەکی ته‌واویشمان بۆی هه‌یه." (دیاری) ئه‌وه‌شی گوت كه:" ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی ڕیفراندۆمن، ڕێژه‌یه‌كی كه‌من و هەقە په‌شیمان ببنەوە."
(ته‌ها ته‌یفوور) له شاری كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تێكڕای ئاوات و خه‌ونی میلله‌تی كورد له دێره‌زه‌مانه‌وه تا ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌خۆیی بووه ئه‌و هه‌موو قوربانی و شۆڕش و به‌رخودانه‌ی كه كردوومانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی میلله‌تێكه كه خاوه‌نی مێژوو و كه‌لتوور و خاك و تایبه‌تمه‌ندیی خۆیه‌تی و، ئیستاش زه‌مینه‌یه‌كی زۆر له‌بار هه‌یه بۆ ڕیفراندۆم؛ ئومێده‌وارم كورد هه‌مووی یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ بێت چونكه ئه‌گه‌ر یه‌ك بین هه‌موو جیهانمان له‌گه‌ڵدا دەبێ؛ ده‌بێت بزانین كه‌س، فه‌رشی سوورمان بۆ ڕاناخات و، پێمان ناڵێت ئه‌مه مافتان ده‌بێت خۆمان به‌ده‌ست بێنین، ئه‌گه‌ر ناكۆكی ناوخۆییشمان هه‌بێت ده‌بێت وه‌لاوەی بنێین و، سوور بین له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و له قۆناغێكی هه‌ستیارداین و، ناوچه‌كه له گۆڕانكاریدایه هه‌ركه‌سێكیش ده‌ڵێت كاتی ڕیفرانۆدم نییه له ئه‌ساسه‌وه له سێبه‌ری لایه‌نێكدا ده‌ژیێت و، ئه‌جیندای ده‌ره‌كی له ڕۆحی ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌كرێت."
(ته‌ها) گوتیشی: "پێشنیار ده‌كه‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و تێكڕای لایه‌نه سیاسییه‌كان دانیشتووانی كه‌ركووك و تێكڕای نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌و شاره‌ش له‌و گشتپرسیه بێبه‌ش نه‌كه‌ن و، به‌شدارییان پێ بكه‌ن تا ڕیفراندۆمه‌كه ته‌واو بێ."
له‌باره‌ی هه‌مان پرس ( ڕه‌وه‌ز گۆران) له شاری دهۆكەوە بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی:" ناوچه‌كه له گۆڕانكارییەکی گه‌وره‌دایه؛ كوردیش پێویسته خۆی بۆ ڕیفراندۆم ئاماده بكات و، بیکات؛ پێم وایه گونجاوترین كات ئێستایه بۆ ئه‌و پرسه؛ ئه‌وه‌شی دژی بوه‌ستێته‌وه به خائینی ده‌زانم و، ئێمه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تمان هه‌بووایه تووشی ئه‌و هه‌موو ئه‌نفاڵ و كیمیاباران و، نه‌هامه‌تیانه نه‌ده‌بووین كه دژمنانی كورد دژی ئێمه تا ئێستاش دەیکه‌ن."
په‌یوه‌ست به‌هه‌مان بابه‌ت (كاروان كه‌لاری) له گه‌رمیانەوە بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی وت: "ڕیفراندۆم مافێکی ئاسایی و یاسایی‌ی هەموو گەلێکە، بە تایبەتیش گەلی کورد، پێویستە لە ڕیفراندۆمێکدا بڕیار بدەن؛ ئێستا هەموو بنەماکانی دەوڵەتمان تێدایە؛ گەشبینم بە ئایندەی گەلەکەم و پێم وایە ئێستا لە هەموو کاتێ لەبارترە بۆ ئەوەی ئێمە لە ڕیفراندۆمێکدا داوای سەربەخۆیی بکەین، لەبەر ئەوەی ئێمە سەد ساڵە بەبێ ویستی خۆمان لکێنراوین بە عێراقەوە کە دەسەڵاتدارەکانی بەشێکیان ئەنفالیان کردین، بەشێکی تریان نانیان بڕین، ئێستا بەشەکەی تریان لەژێر ناوی داعشدا سەرمان دەبڕن! هەموو ئەمانە لێکەوتەی ڕێککەوتننامەی سایکس‌پیکۆیە کە سەد ساڵە ئێمەی پێ دەچەوسێنرێتەوە، یەکڕیزی و پشتیوانی ناوخۆیی لە هەموو پشتیوانییەکی ئیقلیمی و ناوچەیی و، نێودەوڵەتی بەهێزتر و کاریگەرترە. بە دڵنیاییەوە پشتیوانی ئیقلیمی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیش ئێجگار گرنگە. کە لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی ئەو لۆبی و پشتیوانییە ئێستا دروست کراوە. هەر کەس و لایەنێک دژی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بێت و کۆسپ و تەنگوچەڵەمەی بۆ دروست بکات ئەوە بەبێ ئەوەی خۆی هەست بکات کەوتووەتە سەنگەری نەیارانی ئەم پرسە و خزمەت بە ئەجێندای گڵاوی ئەوان ئەکات."
(ئه‌رده‌لان هه‌ڵه‌بجه‌یی) له شاری هه‌ڵه‌بجه بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی: "سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆم مافی هه‌موو میلله‌تێكه و كوردیش ئه‌و مافه‌ی هه‌یه و، به ڕابه‌رایه‌تیی (سه‌رۆك بارزانی) هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ین كه پێویسته ڕیفراندۆم بكرێت؛ پێم وایه گه‌لی كوردیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن و، ئێستا به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و، ئیراده‌یان به‌هێزه و قوربانییەکی زۆرمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به مافه‌كانمان؛ هه‌موو ئاماژه‌كان ڕوونن جیهان پشتیوانمانه له پرسی سه‌ربه‌خۆییدا، ئه‌وانه‌شی دژی ڕیفراندۆمن ئه‌وا دیاره له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌ستی ده‌ره‌كیدان و، پێم وایه ئه‌وانه‌ی وا ده‌كه‌ن خاوه‌ن هێزێكی وا نین بتوانن ببنه به‌ربه‌ست بۆ له‌دایكبوونی ده‌وڵه‌تی كورد."
(عه‌لی وسو عه‌بدوڵا) له سۆرانەوە به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌و شۆڕه‌ش و به‌رخودانه یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی كراون بۆ ئه‌وه بووه تا كورد بگات به‌م ڕۆژه و، پێم وایه كات زۆر گونجاوه بۆ ڕیفراندۆمکردنەکە و ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕابگه‌یێنین به هیمه‌تی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌وانه‌شی دژی ئه‌و پرسه‌ن به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن و، بابه‌خۆیان دابچنه‌وه و، سه‌ر دابنوێنن له به‌رامبه‌ر شه‌هیدانی كوردستان، ده‌بێت هه‌موومان یه‌كده‌ست بین و، خۆمان داوای مافی خۆمان بكه‌ین و كه‌س پێمان نادا."
نه‌شوان به‌رزنجی




