ئیتاڵیا بە پێویستی دەزانێ جیهان پشتگیریی سەربەخۆییی کوردستان بکات

ئیتاڵیا-KDP.info- جێگری وەزیری دادی ئیتاڵیا توانای بەرگریکردنی کورد لە خۆی بە گرینگ وەسف دەکات و دەڵێ، جێگه‌ی شانازییه یارمه‌تیی میلله‌تێكی وا بدەین و، کورد مافی سەربەخۆبوونی هەیە.
(جێنارۆ میلۆری) جێگری وەزیری دادی ئیتاڵیا لەبارەی کورد رایگەیاند "کورد هەمیشە ستەمی لێکراوە، جینۆساید کراوە، ژێردەستە بووە و مافی خوراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەرگیز رێگەی نەداوە لەناو ببرێت و شانازی بە کوردایەتیی خۆیەوە کردووە".
جێگری وەزیری دادی ئیتاڵیا بۆ 'رووداو' جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه "کوردستان مافی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه و، پێویسته وڵاتانی ئه‌ورووپا و جیهان پشگیرییان بكه‌ن؛ ئه‌و توانا و به‌رگرییه‌ی كه كورد هه‌یه‌تی كه به‌ڕاستی زۆر گرینگه وات لێده‌كات رێزی لێ بگریت. کورد میللەتێکی به‌هێز و به توانان کە، هه‌رچه‌نده چه‌كی به‌رگرییان نه‌بووه، به‌ڵام به‌ردەوامبوونه له به‌رگریکردن".
لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە دەدات "ئێستایش کورد بەهەمان شێوە رۆڵی گەورە دەبینێت لە شەڕی دژی داعشدا، بۆیه ئێمه ئاماده‌ین هاوكارییان بكه‌ین و ئەمەش جێگای شانازیمانە".