٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"لەبەر تەقەی پەکەکە ناتوانین بچین بە هانای بریندارەکانەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ماوەی ٥ ڕۆژ دەبێت چەند ئەندام پەرلەمانێكی هەدەپە، حكوومەتی توركیایان ئاگادار كردبووەوە بەوەی لە قاتی ژێرزەمینی بیایەك لە جزیرە، چەندین هاووڵاتی سڤیل هەن كە گیانیان لە مەترسییە و بریندارن، بەڵام بە هیچ شێوەیەك ناتوانن بێنە دەرەوە و بگەیەنرێنە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ (داوودئۆغلو) بە فەرمی بە وەزیری ناوخۆی توركیا گوتوە بە زووترین كات بە هانایانەوە بچن.

دوێنێ هاوسەرۆكی هەدەپە (سەلاحەدین دەمیرتاش) ڕەخنەی توندی لە حكوومەتی توركیا گرت بەوەی گیانی هاووڵاتیانی سڤیلی لا گرنگ نییە و نموونەی ئەو بینایەی هێنایەوە لە جزیرە كە چەندین هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە مەترسییە و لەبەر قەدەغەكردنی یاسای هاتوچۆ ناتوانن بێنە دەرەوە و بچن بۆ نەخۆشخانە. هەر دوێنێ بوو داودئۆغلو وەڵامی دەمیرتاشی دایەوە و گوتی ئەوەی ئەو باسی دەكات بێبنەمایە و بە هیچ شێوەیەك لە ژێرزەمینی هیچ بینایەك لە جزیرە هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە مەترسیدار نییە.


بەڵام ئەمڕۆ بەر لەوەی بەرەو بەریتانیا بەڕێ بكەوێت، (داوودئۆغلو) قسەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی توركیا و وەزیری تەندروستی كردوە، بەوەی بە زووترین كات بە هانای ئەو كەسانەوە بچن كە لە جزیرە لە ژێرزەمینی بینایەكدا گیریان خواردووە. هەروەها فەرمانی بە وەزیری تەندروستی كردووە كە ئەمبولانس بنێرن بۆ ڕزگاركردنی برینداران.


گوتەبێژی حكوومەتی توركیا (عومەر چەلیك) لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی دا كە ئەوان وەكو حكوومەت چەند جارێك هەوڵیان داوە كە ئەمبولانیس بنێرن بۆ ئەوەی بریندارانەی لە ژێرزەمیندان ڕزگار بكەن، بەڵام پەكەكە تەقە لە ئەمبولانسەكان دەكات.


بە گوێرەی گوتەی ئەو، پەكەكە نە دەیەڵێت بە ئەمبولانسی نەخۆشخانەی جزیرە بە هاواری ئەو بریندارانەوە بچن، هەروەها نایەڵێت لە دەرەوەی جزیرەیش ئەمبولانسیان بۆ بڕوات، چونكە تەقەیان لێ دەكات.

كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار