عێراقیش تووشی قەیرانێکی گەورە دەبێت

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات عێراق تووشی قەیرانێکی گەورەی دارایی دەبێت چونکە نرخی نەوت دابەزینی تەواوی بە خۆیەوە بینیوە و تەواوی داهاتی حکوومەتیش لەسەر فرۆشتنی نەوتە.
(نەجیبە نەجیب) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەوانەی لۆمەی هەرێمی کوردستان کە گوایە تووشی قەیرانی دارایی هاتووە زۆر دڵیان خۆش نەبێت چونکە عێراق تووشی گەورەترین قەیرانی دارایی دەبێت چونکە سەرجەم داهاتەکانی پشت بەستووە بە فرۆشتنی نەوت و ئێستاش نەوت زۆر داشکاوە بۆیە ساڵی ٢٠١٦ بۆ عێراق زۆر سەختە."
دەیشڵێت: "ئاگاداری حکوومەتی عێراق و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کراوەتەوە کە یاری بە مووچەی فەرمانبەرانی عێراقەوە نەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی عێراق با وەکو حکوومەتی هەرێمی کوردستان چاکسازییەکی ڕیشەیی بکرێت".
ئەوەشی خستە ڕوو: "عێراق تووشی عەجزێکی زۆر بووە، ماوەیەکی دی ئیتر ئەو خەرجەی ئێستای پێ ناکرێت؛ ئەگەرچی پارەیەکی زۆری نەختینەی عێراق لە بانکی جیهانی دەرهێنراوە."
کارزان سەباح




