٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

700 هەزار ئاوارە لە دهۆك هەن.. بەغدا هاوكارییان ناكات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- جێگری پارێزگای دهۆك بۆ كاروباری ئاوارەكان رایگەیاند، زیاتر لە 700 هەزار ئاوارە لە سنووری پارێزگای دهۆك هەن، كە زۆربەیان ئاوارەكانی مووسڵ و شارەكانی دیكەی عێراقن، بەڵام بەداخەوە بەغدا هیچ هاوكارییەك پێشكەش بە ئاوارەكان ناكات، تەنیا حكوومەتی هەرێم ئەو ئەركەی گرتووەتە ئەستۆ.

(ئیسماعیل محەممەد)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "700 هەزار ئاوارە لە سنووری پارێزگای دهۆك هەن، ڕۆژانە تیمەكانی ئێمە لەناو كەمپەكان و دەرەوەی كەمپەكان دەگەڕێن، رۆژانە خواردن و  پێداویستییەكان بۆ ئاوارەكان دابین دەكەن، هەروەها لە ناو هەموو كەمپەكاندا، ڕێگەوبانەكان چاك كراون و قوتابخانە و بنكەی تەندروستی لەناو كەمپەكان كراونەتەوە و هیچ كێشەیەكیان نییە".

گوتیشی: "حكوومەتی عێراق جگە لە دابینكردنی بڕێكی كەم لە سووتەمەنی، هیچ هاوكارییەكی دیكەی پێشكەش بە ئاوارەكان نەكردووە، ئەمە لە كاتێكدایە كە ئێمە بە دەیان جار داوامان كردووە، بەڵام بەداخەوە عێراق خۆی لە ئاوارەكان ناكاتە خاوەن، بۆیە ئەگەر ئاوارەكان بەتەمای بەغدا بوونایە، ژیانیان بەڕێوە نەدەچوو، بەڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستان و رێكخراوەكان بەردەوام هاوكارییان دەكەن، بۆیە بەداخەوە حكوومەتی عێراق لەگەڵ ئێمە و ئاوارەكان هاوكار نییە، ئەمە لە كاتێكدایە كە زۆربەی ئەو ئاوارانەی هاتوونەتە ناوچەكە، لە پارێزگای مووسڵ و شارەكانی دیكەی عێراق هاتوونە".

 

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار