٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کریستۆفێل هێڵ ئەو قسانەی نەکردووە

سەرچاوە: KDP.info
(کریستۆفەر ھێڵ) باڵوێزی پێشتووتری ئەمریکا لە عێراق

هه‌ولێر-KDP.info-  سەرچاوەیەکی فەرمی روونکردنەوە لەسەر ئەو لێدوانانە دەدات، کە راگەیاندنی چەند لایەنێکی سیاسیی کوردستان بە ناوی (کریستۆفەر ھێڵ) باڵوێزی پێشتووتری ئەمریکا لە عێراق بڵاویان کردووه‌تەوە.

سەرچاوە رەسمییەکە ئاماژە بەوە دەدات، لەسەر ئەو قسانەی بە ناوی (کریستۆفەر ھێڵ) لە هەندێک دەزگا راگەیاندنەکانی کوردستان بڵاو کراونەتەوە، کە گوایە (ھێڵ) گوتوویەتی ئاگاداری ناردنە دەرەوەی پارەی کوردستانە لەلایەن بەرپرسانی پارتی و یەکێتییه‌وه‌، پەیوەندییان بە ناوبراوە کردووە و ئەم روونکردنەوەی داوە.

باڵوێزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق دەڵێ "من گفتوگۆم لەگەڵ هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن و هیچ رۆژنامەنووسێک نەکردووە و، بەھیچ شێوەیەک من نەمگوتووە بەڵگەنامەی ناردنە دەرەوەی پارەی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لای من ھەن، من ھەرگیز قسەی لەم جۆرەم نەکردووە و نایکەم و، لە داھاتوویش ئەم کارە ناکەم"، هاوكات ده‌ڵێ "من هەرگیز شتى لەو جۆرەم نەگوتووە و تەنانەت گفتوگۆیشم لەگەڵ هیچ کەسێکدا لەسەر ئەو بابەتە نەکردووە، من نازانم ئەوە لە کوێوە هاتووە، بەڵام دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە، كه‌ ئەوە قسەى من نییە."

ئەم ڕونکردنەوەیەی باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێڕاق، ناڕاستگۆیی ئەو دەزگا ڕاگەیاندن و ئەو بەناو شرۆڤەکارانەی بەناو ئۆپۆزسیۆن دەردەخات و، ئەوە دەیسەلمێنێ کە بۆ کێشەی سیاسی و لێدانی ئیعتباری حکوومەتی کوردستان، سڵ لە هیچ هەڵبەستن و پڕۆپاگەندەیکی ژەهراوی ناکەنه‌وه‌.
سەرچاوەیەکیش لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی؛ ''ئێمە سكاڵا لەو کەس و دەزگایانە دەکەین کە ئەو بوختانەیان هەڵبەستووە.''
 

هەواڵی پەیوەندیدار