پێشمەرگە ١٠هەزار بۆمبی داعشی پووچەڵ کردووەتەوە

هەولێر-KDP.info- کەتیبەی ئەندازەی سەربازی هێزەکانی پشتیوانیی یەک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماری کاری خۆی ڕاگەیاند کە تا ئێستا لە بەرەی جەنگی داعشدا زیاتر لە ١٠هەزار مینی 'داعش'یان پووچەڵ کردووەتەوە.
دەقی ئامارەکە:
لە سەرەتای شەڕی داعشەوە شەشەم مانگی ٢٠١٤ تاوەكو 31/12/2014
١. پووچەڵكردن و تەقاندنەوەی 4943 بۆمبی چێنراو و 45 بەرمیلە ١٠٠لیتریی تیئێنتی T.N.T و ٢١ بەرمیلە '200لیتری'ـی تیئێنتی؛
٢. پووچەڵكردنەوەی 261 پارچە تەقەمەنی؛
٣. پووچەڵكردنەوە و تەقاندنەوەی 32 ئۆتومبێل و تانك و زرێپوش؛
٤. پشكنین و، خاوێنکردنەوەی ٣٥ كیلۆمەتر ڕێگاوبان؛
٥. پشكنینی 74 خانوو.
چالاكی تیمەكانی ئەندازە لە ڕێکەوتی 1/1/2015وە تاوەكو 31/12/2015
١. تەقاندنەوە و پووچەڵكردنی 5522 بۆمبی چێنراو؛
٢. پووچەڵكردن و تەقاندنەوەی 464 پارچە تەقەمەنی؛
٣. پووچەڵكردنەوەی 50 ئۆتومبیل و ئالیات؛
٤. پشكنینی 66 كیلۆمەتر ڕێگاوبان؛
٥. پشكنینی 32 خانوو.
پووچەڵكردنەوەی تونێل
١. دوو تونێل لە ڕوژئاوای كەركووك غورە، بە درێژایی 10 مەتر؛
٢. چوار تونێل 15 تاوەكو 100 مەتر لە ناوەڕاستی قەزای شنگالدا؛
٣. تونێلێک لە ناوەڕاستی قەزای شنگالدا بە درێژایی 500 مەتر.
پووچەڵكردنەوە و تەقاندنی 10 بۆمبی كیمیایی
شوێنی پووچهڵكردنەوەی بۆمبی چێنراو له سهرهتای شهڕی تیرۆریستانی داعشەوە (شەشەم مانگی ٢٠١٤) تاوەكو 31/12/2015:
ژمارهی بۆمبی چێنراو
١. لە ڕۆژئاوای كهركووكدا 634 بۆمب؛
٢. مهخموور ٢٢٣٤٩؛
٣. گوێڕ ٩٣١؛
٤. خازر ٥٥٥؛
٥. باشیک 110؛
٦. ناوهران، تلسقۆف230؛
٧. بەنداوی مووسڵ 889؛
٨. زوممار و كهسك 1530؛
٩. ڕهبیعه ١٠٥٠؛
١٠. لە شنگالیشدا ٢٢٨٧ بۆمب.
كۆی گشتی: 10465 بۆمب
كۆی گشتی :
لە شەشەم مانگی ٢٠١٤وە تا كۆتایی ساڵی 2015
1- پووچەڵكردنەوەی 10465 بۆمبی چێنراو كە دەكاتە نزێك 120 تەن و نیو تیئێنتی؛ پێكهاتەی ئەمونیوم + نیترات؛
٢. پووچەڵكردنەوەی 725 پارچە تەقەمەنی؛
٣. پشكنینی 82 ئۆتومبێل؛
٤. پشكنینی 101 كم ڕێگاوبان؛
٥. پشكنینی 210 خانوو؛
٦. ئینجایش پشكنینی 6 تونێل بە درێژایی 10 مەتر تاكو 50 مەتر.




