بڕیاری پاشەکەوتنی مووچە کاتییە..حکوومەت هەموو رێگەیەک بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە دەگریتە بەر

هەولێر-KDP.info- لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا راگەیندرا کە بڕیاری پاشکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەران کاتییە و بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکەیە.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3-2-2016، به سه‌رۆكایه‌تیى (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و ڕێكارانه‌ى بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردنى حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ قه‌یرانى ئێستاى داراییدا ده‌یانگرێته به‌ر و ئه‌و چاكسازیانه‌ى هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێكارانه جێبه‌جێیان ده‌كات، كۆبووەوە.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان پارێزگاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش تیایدا به‌شدار بوون، سه‌رۆكوه‌زیران پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دوایین سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و تیشكى خسته سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامیى دیالۆگ و گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كه بۆ ئه‌مه‌ش بڕیار دراوه هه‌ردوو مانگ جارێك هه‌ردوولا كۆببنه‌وه و میكانیزمێكى هه‌ماهه‌نگی پێكهێنرا بۆ به‌رده‌وامیى دیالۆگ و گفتوگۆ بە مەبەستی گه‌یشتن به لێكگه‌یشتن و كاركردن بۆ چاره‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه پرس و بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ندیى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، چاودێریى گومركه‌كان، هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان و به‌شداریى پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگاركردنى مووسڵدا، مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر به‌نداوى مووسڵ، هاوكاریى حكوومه‌تى فیدرال بۆ پێشمه‌رگه، كاریگه‌رییه‌كانى قه‌یرانى دارایى له‌سه‌ر عیراق، به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له چالاكییه دیپلۆماسییه‌كانى عیراق و پرسى نه‌وت و داهاته‌كان، ته‌وه‌رى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان بوون.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها ڕوونكردنه‌وه‌ى پێویستى ده‌رباره‌ى ئه‌و ڕێكارانه پێشكه‌ش كرد كه حكوومه‌ت بۆ چاره‌كردن و تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه ده‌یانگرێته به‌ر، وێڕاى ئه‌و به‌رنامه چاكسازییه‌ى كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێكارانه، جێبه‌جێى ده‌كات. له ڕووى سیاسییه‌وه تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و لیژنه سیاسیه‌ى به‌مه‌به‌ستى چاره‌كرنى كێشه و ناكۆكییه سیاسییه‌كانى هه‌رێم له هه‌ریه‌كه له پارتى و یه‌كێتى و یه‌كگرتوو پێكهێنراوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانى لایه‌نه‌كان ده‌كات.
لاى خۆیه‌وه قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ ڕۆژێكى قورسه و حكوومه‌ت ناچاره بڕیارى قورس بدات تاكو بتوانێت به هاوكاریى مووچه‌خۆران و هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و به پشتگیریى هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ڕێكارانه و به‌رنامه‌ى چاكسازیش بخاته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه حكوومه‌ت ئیتر ده‌بێ بڕیارێك بدات بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووى ئه‌م دۆخه سه‌خته داراییه ببێته‌وه و سه‌ركه‌وتووانه قه‌یرانه‌كه تێپه‌ڕێنێت.
ئینجا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بابه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خستە بەر باس و گفتوگۆ و ورده‌كاریى ئه‌و ڕێكارانه‌ى تاوتوێ كرد كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێبه‌ڕاندنى قه‌یرانى دارایى ده‌یانگرێته به‌ر و به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌سه‌ر زیادكرنى داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان بنیات نراوه، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پاشه‌كه‌وتكردنى ڕێژه‌ییى مووچه‌ى هه‌ندێ له مووچه‌خۆرانیش بێجگه له پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌ت بتوانێت به‌پێى سیسته‌مى تازه ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى یه‌كى ساڵى نوێ بكات، ئه‌وه‌یشى كه ده‌مێته‌وه چى ئه‌و مووچانه‌ى ساڵى ڕابردووى 2015 كه نه‌دراون، چى پاشه‌كه‌وته‌كه‌ش وه‌ك قه‌رز لاى حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه تا دوایى ده‌یداته‌وه.
له كۆتاییدا سه‌رۆكوه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ حكوومه‌ت ناچاره بڕیارى ناخۆش و قورس بدات، به‌ڵام ئه‌م بڕیارانه و ئه‌و ڕێكارانه‌ى كه حكوومه‌ت ده‌یانگرێته به‌ر، ڕێكار و بڕیارى كاتین بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كه و چاره‌كردنى دۆخه‌كه‌ن، چونكه ئێستا دۆخى داراییى خراپه، حكوومه‌تیش به‌ره‌وام له هه‌وڵدا ده‌بێت و هه‌موو ڕێگه‌كان ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه بە یه‌كجارى چاره بكات.




