٩ گەڕەكی ئامەد، قەدەغەكردنی هاتوچۆ هەڵگیرا

ئامەد-KDP.info- ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی یاسای قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە ٩ گەڕەكی ناوچەی سووری سەر بە ئامەد هەڵگیرا، ئەمەیش هۆكارێك بوو بەوەی خەڵكی بتوانن بێنە دەرەوە و، كەلوپەلی پێویست بۆ خۆیان بكڕن.
ماوەی حەفتەیەك دەبێت حكوومەتی توركیا یاسای قەدەغەكردنی لە ٩ گەڕەكی ناوچەی سوور جێبەجێ كردبوو، ئەمەیش وای كردبوو كە بە هەزاران هاووڵاتی ژیانیان لە مەترسیدا بێت، بەڵام ئەمڕۆ ئەو یاسایە هەڵگیرا.
كاتێك یاسایەكە هەڵگیرا بە هەزاران هاووڵاتی رژانە سەر شەقام و كەلوپەلی پێویستیان بۆ خۆیان كڕی، چونكە ڕەنگە هەڵگرتنی یاساكە تەنیا بۆ ماوەیەك بێت و، پاشان دووبارە یاسای قەدەغەكردنی هاتوچۆ جێبەجێ بكرێتەوە.
كارزان گلی




