حکوومەت مانگانە مووچە دەدات

هەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستاندا بڕیار درا بەگوێرەی داهاتی نەوت حکوومەت مانگانە مووچە دابەش بکات.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێم کە پێوەست بوو بە مووچەی فەرمانبەرانەوە کۆتای هات و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا کە مانگانە حکوومەت مووچە بدات..
پێوەست بە پاشەکەوتکردنی مووچەیشەوە حکوومەت بڕیاری دا کە بەرێژی ١٥ بۆ ٧٥ مووچەی فەرمانەبەران پاشەکەوت بکات.
لەکۆبوونەوەکەدا ئەوەیش گوتراوە کە حەفتەی دابێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١ دەکرێ و مانگەکانی دیکەیش کە هی ساڵی رابردوون و حکوومەت قەرزارە بۆ فەرمانبەران پاشەکەوت دەکرێ.




