٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خاوەنی قوتابخانە و پەیمانگا ناحكوومییەكان كۆكن لەسەر كەمكردنەوەی نرخی خوێندن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، لەسەر ڕاسپاردەی (پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردە، ڕای خاوەن پڕۆژەكانی خوێندنی كەرتی تایبەت وەرگیرا بۆ كەمكردنەوەیی نرخی خوێندن.

لەو كۆبوونەوەیەدا، پرسی كەمكردنەوەی نرخی خوێندنی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحكوومییەكان بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەكانی هەرێمی كوردستان و گشت خاوەن باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحكوومییەكان، گفتوگۆ كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە كەمكردنەوەی نرخی خوێندنی كەرتی تایبەت كرا و خاوەنی پڕۆژەكانیش كۆك بوون لەسەر كەمكردنەوەی بڕێك لە نرخی خوێندنیان هەریەكە و بەپێیی گەورەیی و بچووكیی پڕۆژەكەی.

هەر لەم بارەیەوە زیاتر تیشكیان خستە سەر ئەو باخچە و قوتابخانە و پەیمانگایانەی نێودەوڵەتین كە ڕێژەیەكی زیاتر وەردەگرن لەبری خوێندن و زیاتر یارمەتی ئەو بەخێوكارانە بدرێت كە ناتوانن قیستی خوێندنی ئەم وەرزە بدەن، چونكە ئەو قەیرانە دارایی و ئابوورییەی ئێستا كوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێ، هەموو سێكتەرەكانی گرتووەتەوە، بەڵام قەیرانێكی خێرایە و بەسەر دەچێت.

بەڕێوەبەری قوتابخانە و پەیمانگا ناحكوومییەكان (شاسوار كەمال) ئاماژەیی بەوە دا: "داواكردنی كەمكردنەوەی نرخ لەگەڵ قەیرانە دارایی و ئابوورییەكەی هەرێمی كوردستاندا دەبێت و، بۆ هەموو ساڵەكانی داهاتووی خوێندن نییە، بەڵكو بڕیارێكی كاتییە.

 

فایزە پاڵانی

هەواڵی پەیوەندیدار