٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوائاماری چالاكییە سەربازییەكانی كەتیبەی ئەندازیاریی پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- فەرماندەی كەتیبەی ئەندازیاریی سەر بە هێزەكانی پشتیوانیی یەك (مەحموود كاكەیی)، ئاماری چالاكییە سەربازییەكانی هێزەكەیان لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی داعشەوە ئاشكرا دەكات.

(مەحموود كاكەیی)، لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە گشتی لە ساڵانی 2014 و 2015ـدا، هێزەكەیان 10 هەزار و 465 بۆمبی چێندراویان پووچەڵ كردووەتەوە كە دەكاتە 120 تۆن ماددەی تی ئێن تی.

(كاكەیی) گوتی: "هێزەكانمان لە 1/1/2015 تاكو 31/12/2015 زیاتر لە 5522 بۆمبی چێندراو و 464 پارچە تەقەمەنییان پووچەڵ كردووەتەوە، هاوكات 50 ئۆتۆمبێل و تانكی بۆمبڕێژكراویشیان پووچەڵ كردووەتەوە، ئەمە سەرەڕای پشكنینی 65 كیلۆمەتر رێگەوبان و 32 خانوو".

فەرماندەی كەتیبەی ئەندازیاری گوتیشی: "كادرانی ئەندازیاری، بۆ سەركەوتن لە ئەركەكانیاندا پێویستە دوو تایبەتمەندییان هەبێت، یەكەم، ئازایەتی و چاونەترسی، دووەم تۆكمەبوون بە زانستی پێشكەوتوو دەربارەی پێكهاتەكانی بۆمبەكان و چۆنێتیی پووچەڵكردنەوەیان".

هەواڵی پەیوەندیدار