لیژنەی کاراکردنەوەی پەرلەمان و حکوومەت لەگەڵ گۆڕاندا لە کۆبوونەوەدایە

سلێمانی-KDP.info- كۆبوونه‌وه‌ى نێوان لیژنه‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى ره‌وشى سیاسیی هه‌رێم و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، لەگەڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا، لە سەعات 11:00ـى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێكرد.
وەک زانراوە كۆبوونه‌وه‌كه، له ماڵى (نه‌وشیروان مسته‌فا) ئه‌نجام ده‌درێت. هاوکات زانراوە کە، به‌شدارینه‌كردنى (نێچیرڤان بارزانى) له كۆبوونه‌وه‌کەی لەگەڵ گۆڕاندا، پێوەندی ەبوەوە هەیە کە، هەر ئه‌مڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە کە (رۆژ نوورى شاوه‌یس)، (ئازاد بەرواری) و(مە‌موود محەممەد)، هەروەها (فواد حوسێن) وەک سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، (مه‌لابه‌ختیار) و (سەعدی ئە‌مەد پیرە) نوێنەرایەتیی یه‌كێتیى نیشتیمانی دەکەن و، لە گۆڕانیش (عومه‌رى سه‌یدعه‌لى)، (شۆڕش حاجی) و (جەلال جەوهەر)، له یەکگرتووی ئیسلامی‌یش (محەمەد ئەحمەد) یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی و (عومەر محەمەد) لە کۆبوونەوەکەدا بەشدران.






