٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو بەلەمی دیكەی پەنابەران لە ئیجەدا نوقم بوون.. زیاتر لە ١٠٤پەنابەریان تێدا بوو

سەرچاوە: KDP.info

ئیجە-KDP.info- بەرپرسی بەشی پەنابەران ‌و رەوەندی كوردی لە بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێمی كوردستان دەڵێ، دوو بەلەمی دیكەی پەنابەران لە ئاوی ئیجەدا نوقم بوون كە زیاتر لە ١٠٤كۆچبەریان تێدا بووە و، بەشێكیش لەوانە كوردن و خەڵكی باشووری كوردستانن.

(نەزهەت حوسێن)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوو بەلەمی دیكەی كۆچبەران لە ئاوی ئیجەدا نوقم بوون كە زیاتر لە ١٠٤پەنابەریان تێدا بووە و بەشێكیش لەوانە كوردن و تیمەكان لە گەڕان بەدوای تەرمەكاندا بەردەوامن بۆ ئەوەى بیاندۆزنەوە، بەڵام چارەنووسیان دیار نییە".

(حوسێن) گوتیشی، لەو ژمارایە ١٨ كەس لە یەك خێزانن و خەڵكی باشووری كوردستانن.

دەشڵێت: "ئێستا ئێمە لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی زانیاریی زیاتر وەربگرین لەبارەی چۆنیەتیی نوقمبوونی ئەو بەلەمانەی كۆچبەران و بزانین ژمارەی كوردەكان چەندە".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار