ئاژانسی پەیامنێر دەچێتە پاڵ زاگرۆسەوە و، ناوەکەیشی دەگۆڕێ

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، باس لە گۆڕانکاریی لە شێوە و گۆڕینی ناوی ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر دەکات و دەڵێت، بەم نزیکانە دەچێتە پاڵ مێدیای زاگرۆسەوە و بە ناوی "ئاژانسی زاگرۆس"ـەوە دەستبەکار دەبێتەوە.
(شڤان حه‌مدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، سەرەڕای چەندین ئاستەنگ و نەبوونی پاڵپشتی ماددیی پێویست، ئاژانسی هه‌واڵی پەیامنێر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە توانیی ببێتە مینبه‌رێكی راستگۆ بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاریی دروست لەسەرجەم بوارەکاندا. هاوکات قوتابخانه‌یه‌كیش بوو لە پێگه‌یاندنی كادیری لێهاتوو و به توانست كه ئێستا له کەناڵە جیاوازەکاندا ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌یه."
وەک (شڤان حه‌مدی) بەڕێوەبەری ئاژانسی پەیامنێر زانیاریی دا، "لە ماوەیەکی نزیکدا بە كاری تازه و خزمەتی زیاترەوە به‌رده‌وام ده‌بین. بەردەوامبوونمان لەژێر ناوی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس دەبێ و، به زمانه‌كانی (كوردی - سۆرانی و كرمانجی-، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی) زانیاری و پەیامەکانمان دەگەیێنین."
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر کە لە ٢٢-٤-٢٠٠٤ دامەزرا و تا ئەم ساتەی، لەسەر بنەمای ڕەچاوگرتنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتیمانی و هاونیشتیمانیانی توانیویەتی به‌بێ جیاوازی له گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاریی سیاسی، ته‌ندروستی، ئابووری، رۆشنبیری، وه‌رزش، هتد..، خزمەتێکی به‌رچاو بە میدیایی كوردی بكات.




