٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەمساڵ تاقیكردنەوەی دەرەكی ناكرێت"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا كە بۆ ئەمساڵی خوێندن، قوتابیانی ١٢ـی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی تاقیكردنەوەی دەرەكی ئەنجام نادەن و، راستەوخۆ بەشداری تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ دەبن.

(عەباس زێباری) بەڕێوەبەری خوێندنی ئیسلامی لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "دوای گواستنەوەی قوتابخانە ئایینییەكان بو سەر وەزراەتی پەروەردە، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكان پێمان باش بوو بۆ ئەمساڵی خوێندن قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی راستەوخۆ بەشداری تاقیكردنەوەكانی كۆتایی بن و تاقیكردنەوەی دەرەكی ئەنجام نەدەن".
(زێباری) زیاتر گۆتی: "مەبەست لەم بڕیارە ئەوەیە كە، ئەم هەلومەرجەی كە ئیستا رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە بە تایبەت قەیرانی دارایی و، بۆ ئەوەی بارگرانییەكەی سەر حكومەت كەم بكەینەوە، بڕیارمان دا كە بو ئەمساڵی خوێندن ئەم تاقیكردنەوەیە نەكرێت".
قوتابخانە ئیسلامییەكان پێشتر سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بوون، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ـدا بە بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیران گواسترانەوە سەر وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە ژمارەی قوتابخانەكان لە تەواوی كوردستاندا ٣٠ قوتابخانەیە.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار