٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کروز دەبێتە شوێنگرەوەی ئۆباما؟

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  ئەمڕۆ چاوی جیهان لەسەر ویلایەتی ئایەوای ئەمەریکا بوو کە تێیدا (تید کروز) لە هەڵبژاردنی تەمهیدی ئەو ویلایەتەدا دەنگی یەکەمی بە دەست هێنا. ئایا (کروز) دەبێتە شوێنگرەوەی ئۆباما؟ هەڵوێستی کروز لەسەر کورد چۆنە؟ ئەمە و چەندان زانیاری دیکە دەخەینە ڕوو.



(ئۆباما) دەڕوات بەڵام ڕۆیشتنی بوارێکیشی بۆ حزبەکەی (دیموکراتەکان) نەهێشتووەتە و کورسی سەرۆکایەتی بۆ کۆمارییەکان چۆڵ دەکات. (ئۆباما) ئەگەرچی چاکسازی لە ئابووری وڵات کرد بەڵام لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناویندا نەیتوانی دڵی ئەمەریکاییەکان ڕازی بکات..

ئەمڕۆ ڕۆژنامەکانی ئەمەریکا گشتی بە ویلایەتی ئایەواوە سەرقاڵ بوون.
لە 50 ویلایەتی ئەمەریکادا هەڵبژاردنی تەمهیدی بۆ هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی دەست پێدەکات، ئەمڕۆ لە ویلایەتی ئایەوا تید کروز پێشەنگی لە کۆمارییەکان بە ڕێژەی 28% سەرکەوتنی یەکەمی تۆمار کرد.
ویلایەتی ئایەوا پایتەختەکەی دی موینە و، ژمارەی دانیشتووانەکەی 3ملیۆن‌ونیو دەبێ، ئێستا نفوزی کۆمارییەکان لەو ویلایەتەدا باڵادەستە.

کۆمارییەکان ژمارەی کاندیەکانیان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا زۆرە، بەڵام سێ کاندید کێبڕکێی ڕاستەقینە دەکەن لەوانە (تید کروز) و (مارکۆ ڕۆبیۆ) و (دۆنالد ترامپ) بەدوای ئەوانیشەوە (جێب بووش) و (ڕاند پاڵ) و کارلی فیورینا دێ؛ واتە شەش کاندیدی بەهێز ئەمانەن و لە هەموویان زیاتر کە چانسی ئەو پۆستەی هەبێ، (تید کروز) و (مارکۆ ڕۆبیۆ)یە، ئەوەی دیکەیش دەوەستێتە سەر بەرنامەری کاری کاندیدەکان لە حەفتەکانی دابێ.
لە دەسپێکدا کاندیدەکانی نێو کۆمارییەکان لەنێو خۆیاندا کێبڕکێ دەکەن تا شایستەترین کاندیدیان بۆ کێبڕکێ لەگەڵ کاندیدی دیموکراتەکان کە پێدەچێ (هێلەری کلینتن) بێ ئامادەی دەکەن.

کۆمارییەکان نیشانەی سەرکەوتنیان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دیارە، چونکە زۆرینەی کۆنگرێس پێک دێنن و لە چانسی کۆمارییەکانیشدا زۆرینەی ئەمەریکاییەکان لە سیاسەتی دیپلۆماسی دیموکراتەکان بەرانبەر داعش و ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕازی نین.

بە گوێرەی ڕاپرسییەکان زۆرینەی ئەمەریکاییەکان متمانەیان بە کابینەی (ئۆباما) نەماوە و بە کابینەی ڕووداوسەیرکەری دەشوبهێنن بەتایبەت شەڕی داعش و لاوازیی پێگەی دیپلۆماسیی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوین و پرسی دیکەی پێوەست بە بێدەنگی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوین و گەمارۆی تیرۆر بۆسەر ئەورووپا و دیاردەی کۆچ، ئۆباڵی سیاسی کەوتە ئەستۆیب اراک  ئۆباما کە نەیتوانیوە تا ئێستا نەخشەڕێ چارەکردنی بنەڕەتی بۆ هەبێ.

کورد حەزی لە ڕووخساری (جێب بووش)ە، بەڵام هێشتا ئەم کاندیدە ئەجێنداکەی شاراوەیە، بەڵام قسەکانی (تید کروز و مارکو ڕۆبیۆ و ڕاند پاڵ و کارلی فیورینا)یش لەسەر کورد زۆر باشن و هەڵوێستی باشیان هەیە.
(کروز) لە زۆر بۆنەدا رایگەیاندووە، کە کورد دۆستی سەرەکیی ئەمەریکاییە لە رۆژهەڵاتی ناوین و پێشمەرگەیش دەبێ پڕچەک بکرێ.
(مارکۆ ڕۆبیۆ) لۆبی جوولەکە لە پشتیەتی و هەرچی (ترامپ)ە دەوڵەمەندەکانی ئەمەریکا و (تید کروز)یش چینی هەژار و کەنەداییەکانی دانیشتووی ئەمەریکا و لۆبی ئەو وڵاتانەی دەرەکین و لە ئەمەریکا نفوزیان هەیە کاری بۆ دەکەن.

بە شێوەیەکی گشتی ئەو کەسانەی کە بە ڕەگەز ئەمەریکایی نین، زۆر پاڵپشتی لە (کروز) دەکەن. لەگەڵ ئەوەی (کروز) سەرنجی زۆرینەی ئەمەریکاییەکانیشی بۆخۆی ڕاکێشاوە.
(تید كروز) لە ئەمەریکا بنکەیەکی ڕیکخستنی جەماوەری نییە، پارەی نییە، خەڵکی ناوداری لەگەڵ نییە بۆ ئەوەی کاریان بۆکات کەچی خاوەن زۆرترین دەنگیشە لە ئەمەریکادا.
ئێستا لە کۆمارییەکان کروز شوێنگرەوەی ئۆبامایە، بەڵام ئەنجامی یەک ویلایەت (ئایەوا) بە فەرمی وا دەڵێ و، هێشتا 49 ویلایەتی دیکە ماوە شوێنگرەوەی فەرمی کۆمارییەکان بۆ (ئۆباما) دیاری بکات.
(تید کرۆز) ته‌مه‌نی 45 ساڵه‌ و له‌ ئه‌لبارتای كه‌نه‌دا له‌دایك بووه‌ و له‌ ره‌چه‌ڵه‌كدا ئیسپانیاییه و لەسەر پشکی ویلایەتی تکساس لە کۆنگرێسی ئەمەریکاییە.
(تید كروز) لەساڵی 2000 راوێژکاری سیاسی  (جۆرج دەبلیوبووش) بوو بۆ هەڵمەتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
 

ڕاپۆرتی تەنیا کوردی

 

هەواڵی پەیوەندیدار