٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە، چەندان گوندی لە داعش پاك كردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هێرش بۆ سەر چەند ناوچەیەكی داعش لە سنووری مەخموور دەبات و، فەرماندەیەكی ئەو میحوەرەیش ئاماژە بە پێشڕەوی پێشمەرگە دەكات.

(نەجات عەلی)، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری مەخموور، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشێكی بۆ سەر گوندەكانی دەوروبەری مەخموور بردووە و، ئێستایش لە پێشڕەویدایە بەرەو پێشەوەی بەرەكانی جەنگ".

گوتیشی: "هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو پێشڕەویانەی كردوویانە، توانیویانە چەندین گوند و شوێنی ستراتیژی لە دەست داعش دەربهێنن و ئێستا هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە گوندی كودیلەیە كە 17 كیلۆمەتر لە رۆژئاوای مەخموورەوە دوورە و لەوێوە تیرۆریستارانی داعش بۆردوومانی دەوروبەری مەخمووریان دەكرد".

ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە دەشڵێت: "ئامانج لەو هێرشە دڵنیاكردنەوەی ئەمنییە لەو ناوچانەدا كە داعش لەوێوە پێشمەرگەی كوردستانی بۆردوومان دەكرد و، بەپێی ئەو پلانەیش كە دانراوە پێشمەرگە پێشڕەوی دەكات تا ئەو شوێنانەی كە دیاری كراون و بەردەوامیش دەبین لە پێشڕەویكردن".

ئەوەیشی خستە روو كە، لە ئەنجامی هێرشی هێزی پێشمەرگە، داعش خۆی پێ رانەگیراوە و لە زۆربەی شوێنەكان رایان كردووە.

کارزان سەباح هەوارامی

هەواڵی پەیوەندیدار