٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

9 داواكراو و گومانلێكراو لە كەركووك دەستگیر كران

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاساییش و پێشمەرگە، توانییان لە گوندێك و كۆمەڵگەیەكی سنووری شاری كەركووك لە ئۆپەراسیۆنێكدا ژمارەیە‌ك داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر بكەن.

عەمید (سەرحەد قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێزەكانمان لە پۆلیسی قەزا و ناحیەكان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە سەعات 5 لە ئۆپەراسیۆنێكدا لەگەڵ هێزەكانی ئاساییش و پێشمەرگە، توانیمان لە كۆمەڵگای قادسیە و گوندی قودش 9 داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر بكەین".

عەمید (سەرحەد) گوتیشی:" لەنێو ئەو دەستگیركراوانەدا تیرۆریستی داعشیش هەیە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك و چەند ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلیشمان دەستبەسەر كردووە".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار