٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پترۆدۆلارەکەی کەرکووک، دەبێ لیژنەیەک سەروکاری بکات و بیدات"

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان 10ملیۆن دۆلاری وەک قۆناغی یەکەمی پترۆدۆلار ڕەوانەی کەرکووک کردووە، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکیش دەڵێت، پێویستە لیژنەیەک دروست بکرێت و بە گوێرەی ئالیەتێک ئەو پارەیە لە کەرکووک خەرج بکرێت.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک (محەمەد کەمال) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ناکرێت ئەو بڕە پارەیە بۆ کەرکوک ڕەوانە کراوە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە تەنها لایەنێک خەرجی بکات، بەڵکو پێویستە لیژنەیەک دروست بکرێت و بە ڕێوشوێن ئەو پارەیە خەرج بکرێت، چونکە زۆر پرۆژەی گرنگ ھەیە دەبێ تەواو بکرێت."

(محەمەد کەمال) گوتیشی، ئەوانەی کە زۆریان بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان هێنابوو کە پارەی پترۆدۆلاری کەرکووک ڕەوانە بکات پێویست بوو ھەڵا لەسەر بەغدا دروست بکەن کە هێشتا پارەی پترۆدۆلاری 2013شیان بۆ کەرکووک ڕەوانە نەکردووە، کە ئەمەش دیارە ئەوانە تەنها بۆ دەستکەوتی سیاسی ئەو زۆرەیان هێنا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە ھەندێک کەس و لایەن بەردەوام ڕەخنەی ئەوەیان لەھەرێمی کوردستان دەگرت کە نەوتی کەرکووک دەفرۆشن و پارەی پترۆدۆلاریش نادەنە کەرکووک، لەکاتێکدا بەغدا لە ساڵی 2013وە تاوەکو ئێستا یەک دینار پارەی پترۆدۆلاری نەداوە بە کەرکوک و، بێدەنگیان ھەڵبژاردووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار