٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێم و لایەنەکان، ڕۆژێک دوا خرا

سەرچاوە: KDP.info
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم.ئەرشیڤ.

هەولێر-KDP.info-  بڕیار بوو ڕۆژی شەممەی دابێ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دیسان کۆ ببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە یەک ڕۆژ دوا خرا؛ بەشداربوویەکی کۆبوونەوەی ڕابردووش باس لەوە دەکات ڕەنگە زیاتر دەرفەت دان بێت بەو لیژنەی پێک ھاتووە بۆ ئەوەی بتوانێ کارەکانی تەواو بکات.


ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی (ئایدن مەعرووف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھیچ ھۆکارێکی وا نییە بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکە، ڕەنگە هەر بۆ ئەوە بێت ئەو لیژنەی دروست کراوە لەبارەی چەند پرسێک دەرفەتی زیاتریان پێ بدرێت بۆ ئەوەی بتوانی کارەکەی تەواو بکات."
لە کۆبوونەوەی ڕابردووی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا لیژنەیەک دروست کرا بۆ ئەوەی سەردانی لایەنەکان بکات بۆ کاراکردنی پەرلەمان و پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم و ڕیفراندۆم؛ دوێنێ لیژنەیە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی کرد و بڕیارەش سەردانی لایەنەکان بکات دەربارەی ئەو پرسانە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار