شنگال و سنوونێ، ٧ قوتابخانەی دیكەیان لێ كرایەوە

شنگال-KDP.info- بەڕێوەبەری پەروەردەی شارۆچكەی شنگال ڕایگەیاند، دوای كورسی یەكەم بە هۆی گەڕانەوەی هەندێك خێزانە ئاوارە ٧ قوتابخانەی دیكە لە سەر چیای شنگال و شارەدێی سنوونێ و كۆمەڵگەكانی دەوروبەر كراونەتەوە.
(حوسێن خدر) بەڕێوەبەری پەروەردەی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "٤٨ قوتابخانە لە كەمپەكاندا كراونەتەوە، نزیكەی ٣٨هەزار قوتابی لەو قوتابخانانەدا دەوام دەكەن و هیچ كێشەیەكیان نییە."
گوتیشی: "پێش كۆرسی یەكەم، ٦ قوتابخانەمان بۆ قوتابیانی سنوونێ و سەر چیای شنگال کردبوویەوە، بەڵام دوای كۆرسی یەكەم و زیادبوونی ژمارەی قوتابیان، بە هۆی گەڕانەوەی هەندێك خێزانە ئاوارە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان، ٧ قوتابخانەی دیكەمان لەسەر چیای شنگال و شارەدێی سنوونێدا كردەوە، كە هەندێك لەو قوتابیانە لە كۆمەڵگەكان كراونەتەوە."
بەڕێوەبەری پەروەردەی شنگال دەیشڵێ: "حكوومەتی هەرێم هەموو كارئاسانییەكی بۆ ئێمە كردووە و پێداویستی خوێندنی بۆ ئێمە دابین كردووە و لە هیچ شتێك كەموكووڕیمان نییە".
ڕابین شێروانی




