٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"مووچە بەگوێرەی داهاتی نەوت دەدرێ..بەم نزیکانە خشتەی دابەشکردنی مووچە رادەگەینرێ"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەگوێرەی زانیاری ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان حکوومەت و زانایانی ئایینی کوردستان باس لەوەکرا کە بەگوێرەی داهاتی نەوت مووچە دەدرێ.

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی کوردستان و جێگرەکەی لەگەڵ زانایانی ئایینی کوردستان کۆبوونەوە و لەدیدارەکەدا وێڕای خستنەڕووی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان هاوکات، رۆشنایی خرایە سەر رۆڵێ زانایانی ئایینی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و کاریگەری ئەوان لەسەر خەڵکی کوردستان.

لەلایەکی دیکەوە لە کۆبوونەوەکە باسی مووچەی فەرمانبەران کراوە کە بەگوێرەی داهاتی نەوت مووچە دابەشدەکرێ کە ئەولەویەتی حکوومەتی هەرێم بۆ ئەوەیە تا مووچە بۆ فەرمانبەرانی دابین بکات.

هەر بەگوێرەی زانیاری ماڵپەڕی فەرمی پارتی، بەم نزیکانە خشتەی دابەشکردنی مووچە رادەگەینرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار