٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەیلا زانا بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆگاندا دەبێ سوێند بخواتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا -KDP.info- هەروەكو پێشوتر بڵاومان كردەوە، لەیلا زانا داوای بینینی سەركۆماری توركیا (ڕەجەب تەیب ئەردۆگان)ـی كردبوو، بەڵام ٣ مەرجی دانابوو بۆ ئەوەی بتوانن ئەو كۆبونەوەیەی نێوانیان بکرێت، كە ڕاگرتنی شەڕی باكوور و ڕێگەدان بە بینی ئۆجەلان و هەروەها دووبارە گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ و پرسی چارەسەری، بەڵام ئەردۆگان بە توندی وەڵامی زانای دایەوە.

ئەردۆگان ئاماژەی دابوو كە هیچ كەسێك نابێت مەرج بۆ ئەو كۆبوونەوەیە دابنێت، بەڵام بۆ ئەوەی لەگەڵ زانادا كۆ ببمەوە سەرەتا پێویستە زانا لەناو پەرلەمانی توركیادا دووبارە سوێندی یاسایی بخواتەوە، چونكە كاتێك سوێندی یاسایی خوارد سوێندەكەی هەژمار نەكرا.
ئەردۆگان ئاماژەی دا كە تا زانا سوێند نەخواتەوە لەگەڵیدا دانانیشێت، بەڵام لە لایەن زاناوە هیچ لێدوانێك نەدرا. بە گوێرەی چەند زانیارییەكیش زانا نەیویستووە لە میدیاكاندا وەڵامی بداتەوە و بێدەنگیی هەڵبژاردوە.
بە گوێرەی هەواڵێكی ڕۆژنامەی (هەبەرتورك) ئەندام پەرلەمانی هەدەپە (لەیلا زانا) لەناو پەرلەماندا لەگەڵ هاوسەرۆكی هەدەپە (سەلاحەدین دەمیرتاش)ـدا كۆ بووەتەوە و دەمیرتاش پێی گوتووە تۆ چی بڕیارێك دەدەیت ئێمە ڕێزی لێ دەگرین. بەڵام زانا بە دەمیرتاشی گوتووە بە هیچ شێوەیەك سوێندی یاسایی ناخۆمەوە، چونكە لە كاتی سوێند خواردندا هیچ هەڵەیەکم نەكردووە.
دەكرێت بڵێن كۆبوونەوەی نێوان زانا و ئەردۆگان ئەنجامدانی زۆر سەخت بووە، چونكە زانا سوێندی یاسایی ناخواتەوە و، ئەردۆگانیش داكۆكی لە قسەكەی خۆی دەكات بەوەی سەرەتا دەبێت سوێندی یاسایی بخواتەوە ئەوكات کاتی كۆبوونەوەكە دیاری دەکەن.
كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار