٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ قوتابیانی شەشەمی بنەڕەتی جۆرە تاقیکردنەوەیەک ناکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-  ساڵانە دوای تاقیکرانەوەی وەرزی یەکەم تاقیکردنەوەیەکیش بۆ ھەڵسەنگاندنی زانستیی قوتابیانی شەشی بنەڕەتی دەکرێ، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی قەیرانی دارایی ئەو تاقیکرانەوەیە ناکرێت.

(شۆڕش غەفوور) لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەموو ساڵێک دوای تاقیکرانەوەکانی وەرزی یەکەم تاقیکردنەوەیەک بۆ قوتابیانی پۆلی شەشی بنەڕەتی دەکرێ، بە مەبەسەتی ھەڵسەنگاندنی ئاستی زانستییان، بەڵام وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داوە کە ئەمساڵ ئەو تاقیکردنەوەیە نەکرێت."
(شۆڕش غەفوور) گوتیشی، ساڵانە تاقیکردنەوە لە وانەی کوردی و بیرکاری و زانست و ئینگلیزی دەکرێت، بەڵام ئەمساڵ  بە ھۆی قەیرانی دارایی ئەو تاقیکردنەوەیە ناکرێت، لەبەر ئەوەی خەرجی زۆری تێ دەچێت.
وتیشی، ئەو بڕیارە تەنها بۆ ئەمساڵە، ساڵانی دابێ ناگرێتەوە و تاقیکردنەوەکە هەر دەکرێت.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار