٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تید کروز شایەستەیی پیشاندا..لەیەکەم تاقیکردنەوەی جەماوەریدا بردییەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  تید کروز یەکەم گورزی کاریگەری لە ترامپ وەشاند و لە ویلایەتی ئایەوا توانی دەنگی یەکەم بەدەست بهێنێ.


ویلایەتی ئایەوای ئەمەریکا بووە دەسپێکی یەکەم تاقیکردنەوەی کاندیدانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا تا لەوێوە بزانرێ کێ شایەنی کاندیدی کۆتاییە بۆ چوونە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمەریکا..
هەریەکە لە پارتی کۆماری و دیموکراتی کاندیدانیان لە ویلایەتی ئایەوا تاقیکردەوە و لەنێو کۆمارییەکاندا تید کروز یەکەم دەنگی بە ٥٥٠٤٣ دەنگ بە رێژەی ٢٨% گرەنتی کرد و یەکەم نمایشی سیاسی بۆ تێکڕای ویلایەتەکانی دیکە پیشاندا کە ئەو شایستەی سەرۆکایەتییە..بەدوای ئەمەوە ترامپ بە دەنگی ٣٨٣٥٨ بەرێژەی ٢٤ % دەنگی دووەمی بەدەست هێنا..بەدوای ترامپەوە مارکۆ رۆبیۆ بە دەنگی ٣٦٠٦٥ بەرێژەی ٢٣% دەنگی سێیەمی بەدەست هێنا.
هەرچی پارتی دیموکراتەکانە هێلەری کلینتن بەکۆی ٥٠ لەسەدی دەنگەکان پێشەنگی دیموکراتەکانی گرت.

تید کرۆز ته‌مه‌نی 45 ساڵه‌ و له‌ ئه‌لبارتای كه‌نه‌دا له‌دایكبووه‌ و له‌ ره‌چه‌ڵه‌كدا ئیسپانیاییه‌‌، ئه‌و بۆچوونی وایه‌ كه‌ ده‌بێ ئه‌مه‌ركیا له‌رێگه‌ی فكره‌وه‌ شه‌ڕی داعش بكات و نه‌هێڵی بیری توندڕۆی داعش ته‌شه‌نه‌ بكات، به‌پێویستیشی ده‌زانێ كه‌ كورد پڕچه‌كبكرێ چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌دژ داعشدا به‌ده‌ستهێناوه‌.

شاو کوردی

هەواڵی پەیوەندیدار