٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"داوای پاڵپشتی بۆ هەوڵەکانی بارزانی و کۆمیتەی کاراکردنی پەرلەمان دەکەن"

سەرچاوە: KDP.info
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم.ئەرشیڤ.

هەولێر-KDP.info-  هێزە سیاسییەکانی کوردستان پێیان وایە دەبێت لایەنەکانی ناکۆک لە هەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتووگۆ و پشتگیری هەوڵەکانی بارزانی و کۆمیتەی کاراکردنی پەرلەمان بکرێت.

بڕیارە سبەی (3\2\2016) کۆمیتەی کاراکردنەوەی پەرلەمان یەکەم سەردانی خۆی بۆلای هێزە سیاسییەکانی کوردستان ئەنجام بدات، و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆببێتەوە، هێزە سیاسییەکانی کوردستان پێیان وایە دەبێت لایەنەکان بەدەم داواکاری و کۆمیتەوەکەوە بێن، چونکە ئەوە باشترین چارەسەرە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی کوردستان، (ئەحمەد کانی) بەرپرسی پەیوەندییە نیشتیمانی و عێراقییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە متاڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند: پارتی پێشوازی لەو هەوڵەی سەرۆک بارزانی دەکات و بۆیە چاوەڕوان دەکەین دەرئەنجامی کۆبوونەوەی کۆمیتەکە لەگەڵ لایەنەکان ئیجابی بێت و چارەسەری بۆ دۆخی ئێستای کوردستانی پێبێت، گوتیشی: "وەک پارتی رێککەوتنی نوێ لەگەڵ گۆڕان دەکەین و چاوەڕوانیش دەکەین حەفتەی داهاتوو دەرئەنجامی کۆبوونەوەی کۆمیتەکە لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بخرێتە ڕوو، چونکە ناکرێت ئێمە لەیەک وڵاتبین و چارەنووسمان لەگەڵ یەک بێت نەتوانین لەسەر مێزێک گفتووگۆ بکەین، بۆیە دەبێت هەموو لایەنەکان بەدەم داواکاری و کۆبوونەوەکانی کۆمیتەکەوە بێن بۆ ئەوەی قەیرانی سیاسی کوردستان گەورەتر نەبێت".

هاوکات عەبدوڵا وەرتی گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لە کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی کوردستان بەراشکاوانە لایەنەکان قسەیان کردووە و دواتر لەدەرئەنجامی پێشنیارەکان بڕیاری دروستکردنی ئەو کۆمیتەیە دراوە بۆیە ئێمە داواکەین بەهەمووشێوەیەک پشتگیری و پشتیوانی ئەو کارەکانی ئەو کۆمیتەیە بکریت چونکە ناکرێت لەوە زیاتر دۆخی هەرێمی کوردستان بەو ئاراستەیە ببرێت، و دەبێت لایەنەکان لەداواکاری خۆیان خۆش ببن لەپێناوی گەڕانەوەی سەرجەم هێزە سیاسییەکان بۆ مێزی گفتووگۆ ئێستاش گرنگە کە دوای دەرئەنجامی گفتووگۆیەکان دەرئەنجامەکان لە کۆبوونەوەی داهاتووی لایەنەکان ئاشکرا بکرێت".

ئەوەشی خستەروو: گۆڕانکاری و دەرفەتەکان وادەخوازێت ناوماڵی خۆمان یەک بخەینەوە و  رێگا نەدەین درز بکەوێتە نێوانمانەوە، بۆیە دەبێت بەراشکاوانە هێزە سیاسییەکان قسەی خۆیان بۆ شاندی کۆمیتەکە بکەن و هەوڵ نەدەن لە راگەیاندنەوە پرسەکان بخەنە ڕوو.

هاوکات،  باپیر کامەلا، سکرتێری پارتی رەنجدەران و جوتیارانی کوردستان بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: کۆمیتەی ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسیی کوردستان و کاراکردنەوەی پەرلەمان، لەسەر پێشنیازی ھێزە سیاسییەکانی کوردستان بووە، پشگیری تەواوی لێ دەکەین .
باپیر کامەلا پێیوایە ئەگەر پەرلەمان کاراکرایەوە، ”دەبێت ئەزموون لە رابردووی خۆی وەربگرێت، پەرلەمان بەشێوەی تەوافوقی ئەکتیڤ بکرێتەوە سەرکەوتووتر دەبێت".

سکرتێری پارتی رەنجدەران و جوتیارانی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، پێکھێنانی حکوومەت و پەرلەمان لەسەر بنەمای رێککەوتنی پێنج قۆڵی بووە، ”بۆیە کاتێک ئەو رێککەوتنە تێکچوو پەرلەمان و حکوومەتیش گرفتی تێکەوت".

كارزان سەباح

هەواڵی پەیوەندیدار