٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی محەممەد خەیات دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی محەممەد خەیات)..

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كادیری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و كەسایەتیی ناسراوی دەڤەری زاخۆ (حاجی محەممەد خەیات)ـمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاك (حاجی محەممەد)  بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك

 

هەواڵی پەیوەندیدار