٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆنگرەیەك لەبارەی پێكەوەژیان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و تیرۆر بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- ئەندامێكی ‌ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیێنێت، لەم مانگەدا كۆنگرەیەك لەبارەی پێكەوەژیان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و تیرۆر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

(دیلمان سندی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاند‌: "لە رۆژی 7ـی ئەم مانگەدا، كۆنگرەی پێكەوەژیان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و تیرۆر لە بارەگای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت و، وەكو ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆكیش، بە فەرمی بانگهێشتی ئەم كۆنگرەیە كراوم".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك راشیگەیاند: "ئامانجی ئەم كونگرەیە، بەردەوامیدان دەبێت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاساییشی هاووڵاتیان لەهەر جۆرە هەڕەشە و مەترسییەك بەبێ جیاوازیی ناسنامەی ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەیی".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار