٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ مامۆستایانی ئایینیدا كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە تێگەیاندنی خەڵك، سەرۆكی حكوومەت و جێگری سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ مامۆستایانی ئایینیدا كۆ دەبنەوە.

(مەریوان نەقشبەندی)، ‌بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتی: "بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی حكوومەتی هەرێم (نێچیرڤان بارزانی) و جێگری سەرۆكی حكوومەت ( قوباد تاڵەبانی) لەگەڵ گشت بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرانی ئەوقاف لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان و بەشی هەرەزۆری مامۆستایانی ئایینی بە تایبەتی وتارخوێنانی مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان، كۆ د‌بنەوە.

لەبارەی ئامانجی ئەو كۆبوونەوەیە، (نەقشبەندی) رایگەیاند: "كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر ئەم بارودۆخەی ئێستا هەیە لە قەیرانی دارایی و چۆنیەتیی چاكسازییەكانی حكوومەت و هەروەها ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە تێگەیاندنی خەڵك كە چۆن ئەم بارودۆخە تێپەڕێنین".

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار