٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە ماڵباتی حاجی سەید كەریم گەورەدێی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی سەید كەریم گەورەدێی)..

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول هەڤاڵ (حاجی سەید كەریم گەورەدێی)ـمان پێگەیشت. خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان دەكەین.

لە خوای گەورە داواكارین گیانی ئەو هەڤاڵەمان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك  

هەواڵی پەیوەندیدار