٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خستە خوارەوە

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری خازر دەڵێ، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داعش لەلایەن ھێزی پێشمەرگە خراوەتە خوارەوە کە بۆ مەبەستی سیخوری کردن رەوانەی سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە کرابوو.

 

بەرپرسی میحوەری خازر (عارف تەیفور) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئەمڕۆ فرۆکەیەکی سیخوری بێ فرۆکەوانی داعش لەمیحوەری خازر لەسەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە دەسورایەوە و ھێزی پێشمەرگەش لەگوندی حەسەن شام تەقەیان لێکرد و خستیانە خوارەوە و ئێستا فڕۆکەکە لەبەردەستی ئێمە دایە.

 

بەرپرسی میحوەری خازر گوتیشی، بەھۆی ھاتنی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکە وانە تیرۆریستانی داعش بۆردوومانێکی سەختی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەیان دەکرد، بەڵام خۆشبەختانە خستمانە خوارەوە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار