٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بانگهێشت‌نەکرانی پەیەدە با ببێتە دەرس بۆیان"

سەرچاوە: KDP.info
بەهجەت بەشیر.ئەرشیڤ.

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد - سووریا ئاماژە بەوە دەکات دەنگی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانیان گەیاندووەتەوە کۆنگرەی جنێف٣ و چاوەڕوان دەکەن پێشکەوتنی گەورە لە داواکانیان بەدەست بهێنن.

سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد- سووریا (ئەنەکەسە)، (بەهجەت بەشیر) بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پرۆژەی ئێمە بۆ سووریا ئەوەیە کە سووریایەکی ئازاد و فیدراڵمان هەبێت کە مافی گەلی ئێمە بدات؛ بۆیە لە چوارچێوەی مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا و داواکارییەکانمان کردووەتەوە پرۆژەیەک و لە کۆنگرەی جنێف٣دا پێشکەشمان کردووە، جیا لەوەش واژۆی ٣٢٥هەزار کەسمان لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆ کردوەتەوە لە پێناوی بەدەستهێنانی مافەکانی کورد لە ڕۆژئاوا و بەهێز بوونی دەنگمان لە شاندەکە."
دەیشڵێت: "بانگ نەکرانی (پەیەدە) بۆ کۆنگرەی جنێف٣ دەسپێکێکە بۆ ئەوەی ئەو حزبە بەخۆیدا بچێتەوە، چونکە ئەو هەموو قوربانییە لەلایەن ڕۆڵەکانی ڕۆژئاواوە دراوە، کەچی نە ڕژێمی بەشار ئەسەد قبووڵی کرد لەناو شاندەکەدا بێت نە ئۆپۆزسیۆن؛ لە هیچ لایەکدا شوێنی نەبووەوە؛ هەر بەوەدا دیارە (پەیەدە) لە سیاسەتی خۆیدا شکستی هێناوە، چونکە نوێنەرایەتیی بیری نەتەوەی کوردی نەکردووە لە ڕۆژاوا و لە ئاستی تموحی خەڵکیدا نییە".
كارزان سەباح

هەواڵی پەیوەندیدار