٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

برێت مەکگۆرک: هەولێر و بەغدا، کۆبوونەوەکەیان ئەرێنی بوو

سەرچاوە: KDP.info
برێت مەکگۆرک-ئەرشیڤ.

بەغدا -KDP.info- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی کونسووڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، برێت مەکگۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش پێوەست بە کۆبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدا ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەکان ئەرێنی بوونە.

٣٠ و ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، برێت مەکگۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆک بۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، سەردانی عێراقی کردووە و لە میانی کۆبوونەوەکانیشیدا بە یاوەری ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق و پارێزگاری ئەنبار سوھەیب ڕاوی و سەرکردەی دیکەی عێراقی بۆ تاوتوێکردنی ھەنگاوەکانی داھاتووی ھەڵمەتی دژ بە داعش کۆبووەتەوە.

مەکگۆرک دەستخۆشیی كردووە بۆ ئەوسەرکەوتنەکانەی لەم دواییانەلە شەڕی دژی داعش بەدەستیان ھێناوە. ھەروەھا گفتوگۆیان لە بارەی بارودۆخی ھەنوکەیی ئابووری عێراق و ھەرێمی کوردستانی عێراق کردو و باس لە چۆنیەتی پشتیوانی پێشکەشکردن کرا لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە. مەکگۆرک ئاماژەی بەوەدا کەوا ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی ئەرێنی لە نێوان بەپرسانی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراو ھەروەھا ھانی ھەماھەنگی زیاتری دا بۆ چارەکردنی باری ئابوری و ھاوتەریب بوون لەگەڵ ئەو ھەڵمەتەی بۆ ئازادکردنی مووسڵ لە تیرۆریستانی داعش بەڕێوەیە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار