دەرچووانی شەشەم خولی دادنووسان، سوێندی یاسایییان خوارد

هەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە (1)ـی شوباتی 2016 لە دیوانی وەزارەت، لە بەردەم (سینان چەلەبی) وەزیری دادی هەرێمی كوردستاندا و بە ئامادەبوونی (ئازاد ڕۆستەم) بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگە دادییەكان، دەرچووانی خولی شەشەمی دادنووسان سوێندی یاسایییان خوارد.
بەپێی ماددەی (6)ـی یاسای ژمارە (32)ـی ساڵی (1998) و لەبەر بوونی پێویستیی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت بە دادنووس، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەیمانگەی دادوەری بڕیاری دا بە كردنەوەی خولی (6)ـی دادنووسان بۆ ماوەی (3) مانگ، دوای ئەوەی بە سەركەوتوویی و پسپۆڕی ئەو ماوەیەیان بڕی و لە تاقیكردنەوەكان دەرچوون، كە ژمارەیان (27) دادنووس بوو، بەپێی پێویستیی فەرمانگە دادییەكانی هەرسێ پارێزگاكەی دهۆك و هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، دەستبەكار دەبن.




