٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك بۆ كەمكردنەوەی باری ئابووریی هاووڵاتیان كۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك -KDP.info- ئەندامێكی ‌ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك دەڵێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگادا گرینگی بە چۆنیەتیی كەمكردنەوەی باری ئابووریی هاووڵاتیان دەدرێت.

(جەمیلە محەممەد ئیسماعیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانـی ڕایگەیاند‌: "ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتنی ‌ئەنجوومەنی پارێزگا بەڕێوە دەچێت و تێیدا گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی ئەو كێشە ئابووریانەی كە هەن و بەرۆكی خەڵكیان گرتووە، لەوانە كەرتی تەندروستی و سووتەمەنی و بازرگانی (كەلوپەلی رۆژانە) و، نرخی كرێی دوكان و خانوو كە چ پێویستە بكرێت بۆ كەمكردنەوەی نرخەكانیان و چ بریارێك پێویستە بدرێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیاندا بێت‌".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك راشیگەیاند: "دواتر ئەگەر پێویست بكات لەبارەی ئەنجامی چارەسەرییەكان بانگهێشتی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین تا كێشە و گرفتی هاووڵاتیان چارەسەر بكەن".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار