٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕاكسیۆنی پارتی، پشگیریی كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "فڕاكسیۆنی پارتی، پشتیوانیی كۆمیتەی ئاساییكردنەوەی دۆخی سیاسی و كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكات بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسیی كوردستان".

(شوان شێخ ئەحمەد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەو كۆمیتەیەی كە لە كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هێزە سیاسییەكاندا بڕیاری لەسەر دراوە كە پەرلەمان كارا بكاتەوە، ئێستا دەستی بە كار كردووە، بۆیە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان و فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، پێشوازی لەو كۆمیتەیە و كارەكانی دەكەین و پاڵپشتیی هەر هەنگاوێكیش دەكەین ببێتە هۆی سەرخستنی و كاراكردنی دیموكراتییەت لە كوردستاندا".

گوتیشی: "ئەو كۆمیتەیە لەگەڵ حزبەكان دادەنیشێت و راپۆرتێك ئامادە دەكات و دواتر دەرئەنجامەكەی لە كۆوبونەوەی داهاتووی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هێزە سیاسییەكاندا باس دەكرێت".

دەشڵێت: "دەخوازین ئەو كۆمیتەیە دەرئەنجامێكی باشی هەبێت و پەرلەمان كارا بكرێتەوە".

(شوان ئەحمەد) ئاماژەی بەوەش دا: "ڕۆڵی حزب وای كرد دەوری پەرلەمان ون بێت و فراكسیۆنەكان ببنە بێژەری حزبە سیاسییەكان و قەیرانە سیاسییەكانیش قووڵ بكاتەوە، بۆیە دەبێت لە كاراكردنی پەرلەماندا سەرجەم ئەو بیركردنەوانە لە كاری پەرلەمانیدا بگۆڕێن".

هەواڵی پەیوەندیدار