وەزارەتی شەھیدان، لهساڵیادى شههیدانى 1ـى شوبات دا بهیاننامهیهك بڵاودهكاتهوه

ھەولێر-KDP.info- لیژنهى باڵاى وهزارهتى شههیدان و ئهنفالكراوان لهساڵیادى شههیدانى 1ـى شوبات دا بهیاننامهیهك بڵاودهكاتهوه و رایدهگهینێت، له سهعات 10 تا 12 له پاركى شههید (سامى عهبدولڕهحمان) له پێشوازى هاوڵاتیان و كهسوكارى شههیدان دهبن بۆ دانانى تاجهگوڵینه دانان".
بەپێی ئەو نوسراوەی وهزارهتى شههیدان و ئهنفاڵكراوانى حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویکردووەتەوە و، وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوەتێدا هاتووه: "دوازدە ساڵ بەسەر مەرگەساتی (١)ـی شوبات تێپەر دەبێت و لە رۆژێکی وەکو ئەمرۆ لە ١/٢/٢٠٠٤ لە کاتێکدا جەماوەری گەلی کوردستان سەرقاڵی مەڕاسیمی جەژن و گەردن ئازایی بوون، دوژمنانی رووناکی و خۆش گوزەرانی بێگوێدانە پیرۆزی ئەم رۆژە، دەستی ڕەشی تیرۆریان گەیاندنە ھەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری ھەولێر لە دوو تەقینەوەی خۆکوژیدا مەرگیان کردە دیاری جەژن و لە یەک ساتدا (١٠١) سەرکرده و کادیر و ئەندام و پێشمەرگەی ئەو دوو حزبە لە رۆڵەکانی گەلەکەمانیان کردە قوربانی و چەندانی تریش بریندار بوون، لە کاتێکدا ئێمە یادی ئەو مەرگەساتە دەکەینەوە سەری ڕێز لە ئاست گەورەیی ئەو شەھیدانە و شەھیدانی بەرگری و سەرجەم شەھیدانی کوردستان دادەنوێنین.
ههرلهبهیاننامهكههاتووه: "وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ئەم ساڵ بە شێوەیەکی جیا لە ساڵانی پێشتر ئەم یادە دەکاتەوە بە لەبەر چاوگرتنی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان جهماوەری تێکوشەری کوردستان ئەمرۆ گەلەکەمان لە بەرەی شەری دژی تیرۆری جیھانی دایە و لە سەنگەری پێشەوەی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو تیرۆرەیە کە مەترسی لەسەر کۆی مرۆڤایەتی دروست کردوە و بە درێژایی (١٠٥٠)کم لە دژی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەجەنگێت و رۆڵەکانی کوردستان شەھید دەبن و پێشمەرگە لەگەڵ سەختی ژیان خاک و گەلی کوردستان دەپارێزی و بە نوێنەرایەتی ھەموو جیھان شەری ئەو تاقمە خوێن رێژە دەکات، بۆیە وەکو پابەندیکی ئەخلاقی لەسەر وڵاتان پێویستە ھاوکاری ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە بکەن لە بەرەنگار بوونەوەی ئەو تاقمە و لە چەک و پێداویستی شەر بێبەشی نەکەن لەوبۆنەتراژیدیایەدا لەگەڵ ئەوەی دژایەتی خۆمان بۆ بەرەی تیرۆر لە ھەر شوێنێکی ئەم دونیایەدا دوپات دەکەینەوە پێمان وایە کە تیرۆر دوژمنی ھەموو مرۆڤایەتی و ئارامی و ئاشتیە لە دونیادا بۆیە پێویستە ھاوپەیمانان و ھەموو نێوەندە نێو دەوڵەتیەکان ھەموو توانایەکیان بۆ لێدانی ئەو تاقمە و وشک کردنی سەرچاوە دارایی و فیکریەکانیان کار بکەن، تاکو نەتوانێ چیتر مەترسی لەسەر ئاشتی نێو دەوڵەتی دروست بکات، لەگەڵ ئەوەی کوردستان بە قوناغێکی قورس و چارەنووسازدا تێپەر دەبێت وەکو وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفال کراوان ھەموو توانایەکمان بۆ پێشکەش کردنی خزمەت بە کەس وکاری شەھیدانمان و سوککردنی باری سەختی ژیان و دەستەبەر کردنی سەرجەم مافەکانیان لەکاردا دەبین و داواکاریشین ھەرچی دەکرێ بۆ ھێزی پێشمەرگە و خانەوادەکانیان لە دابین کردنی موچە و ھاوکاری کردنیان دریغی نەکرێت، لە بۆنەیەکی وادا ناکرێ ئاماژە بەو سەرکەوتنانە نەکەین کە ھێزی پێشمەرگە بەسەر تاقمی تیرۆرستی داعش بەدەستی ھێناوە و ئەوەش وای کردوە بە شانازیەوە لە نێوەندە نێو دەوڵەتیەکان باسی قارەمانیەتی و ئازایەتی ھێزی پێشمەرگە بکرێت و ببێتە جێی ئومیدی ھێزە ئاشتی خوازەکانی دونیا لێرەوە سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەنێرین و ھەموو پشتیوانیەکیان بۆ دووپات دەکەینەوە،کەس وکاری سەربەرزی شەھیدان جەماوەری تێکوشەری کوردستان لەو قوناغە ھەستیاریەی کە گەلەکەمان پێدای تێپەر دەبێت و ھەرێمەکەمان روبەرووی کۆمەڵێ تەحەدیات بۆتەوە کە پێویست دەکات وەکو ئەمەکێک بۆ خوێنی شەھیدان ھەموولایەک بە گیانی ھەست کردن بە لێپرسراویەتی مێژووی سەرشانیان رۆڵ ببینن و ململانێکانیان وەلانێن و بە روحی پێشمەرگایەتی قۆڵی لێ ھەڵماڵن و بە تەبایی و یەکریزی و یەک ووتاری ھەموولایەک ناو ماڵی کورد توکمە تر بکەنەوە، پشتگیری و پشتیوانی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان بین بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ئەگەر و گۆڕانکاریەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، وە ھەروەھا پشتیوانی حکوومەتهکەمان بین لە جێبەجێ کردنی ئەو نەخشە رێگایەی بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە کاری بۆ دەکات تاکو بە ھەموو لایەک کوردستان لەو قەیرانەدا دەرباز بکەن، ھەروەھا بۆ سەرجەم گرفتەکانی تری ھەرێمیش وا پێویست دەکات بەلێک تێگەیشتن و برایەتی و تەبایی چارەسەر بکرێت و دەست لەناو دەست بە ھەموولایەک کوردستان بکەینەوە بەو کوردستانەی کە جێ چاو و گرنگی پێدانی ھەموو دونیا بێت.
نەمری بۆ شەھیدانی یەکی شوبات و شەھیدانی بەرگری و سەرجەم شەھیدانی کوردستان سڵاو لە پێشمەرگە کە سینگی خویان کردۆتە قەلغانی بەرگری لەگەل و خاکی کوردستان، سەروەری بۆ شەھیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان سەرفرازی بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان
تێبینی : بۆ ڕێز گرتن لە شەھیدانی ئەو مەرگەساتە و شەھیدانی دەستی تیرۆر بە گشتی لە رێگای لێژنەیەکی ھاوبەشی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سهعات (١٠) تاکو (١٢) نیوەرۆ لە پێشوازی کەس و کاری شەھیدان و لایەن و کەسایەتدا دەبین ئەوانەی دەیانەوێت تاجە گوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەھیدان دابنێن لە پارکی شەھید (سامی عبدالرحمان)، بۆیە چی وەکو کەس و کاری شەھیدان و یان ھەر کەس و لایەنێک ئەوانەی دەیانەوێت وەکو رێزێک بۆ شەھیدان تاجە گوڵینە دابنێن لێژنەی باڵا لە کات و شوێنی دیاری کراو لە پێشوازیتان دەبێت .
نهشوان بهرزنجى




