ئاری ڕه‌فیق: هێڵی گه‌رم ده‌خه‌ینه گه‌ڕ و 24 سه‌عات كراوه ده‌بێ

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی توندوتیژیی دژبه ئافره‌تان، بڕیاری دا، له ئه‌مساڵدا هێڵی گه‌رم له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دابمه‌زرێنن و، 24سه‌عاتیش كراوه ده‌بێ.
(ئاری ڕه‌فیق) یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژبه ئافره‌تان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیمۆكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، بڕیاردان له دامه‌زراندنی هێڵی گه‌رم(HOT LINE)، پاش گفتوگۆیه‌كی چڕیان بووه له‌گه‌ڵ سندووقى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان (UNFPA)، كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ساز دراوه.
(ئاری ڕه‌فیق) زانیاریی دا كه، ئه‌م پڕۆژه‌ی هێڵی گه‌رمه له‌سه‌ر ئاستی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، پشده‌ر و بیتوێن، سۆران و سنووری گه‌رمیان) ده‌بێ و، به سیستمێكی پێشكه‌وتوو به‌ڕێوه ده‌برێن و 24سه‌عات كراوه ده‌بن.
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژبه ئافره‌تان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یش كه له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه گه‌رمانه ده‌بن، گوتی، كه‌سانی تایبه‌ت و شاره‌زا به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن؛ هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه پاش ئه‌وه ده‌بێ كه كه‌سانێك هه‌ڵده‌بژێردرێن و بە فلتەرى مەرج و خولى پێشکەوتوودا تێپەڕ دەبن، تا ئاماده‌یی و شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بێ بۆ گوێگرتن له کێشە خێزانییەکان و، لە رێگەى ئەم هێڵانەوە بە شێوەى یاسایى لێکۆڵینەوە له دۆسیەکان دەکرێ.
(ڕه‌فیق) بێئه‌وه‌ی ورده‌كاریی زیاتر بدات، به‌ڵام زانیاری دا كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بڕیاری له‌باره‌ی 8 پرۆژەى دیكه‌وه داوه کە لە پاشه‌ڕۆژدا رایده‌گه‌یێنن.




