كه‌ركووكی: ئه‌مڕۆیش گورزێكی دیكه له تیرۆریستان وه‌شێندرا

كه‌ركووك-KDP.info- له سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه، ئه‌و تونێل و به‌ربه‌سته كۆنكرێتیانه‌ی كه تیرۆریستای داعش له سنووری میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك لێیان داوه، كرانه ئامانجی ئاسمانه‌هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی و زیانی زۆریشیان پێگه‌یاندن.
(د.كه‌مال كه‌ركووكی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیمۆكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، فڕۆكه‌كان لەسەر بنەمای زانیاریی تیمی هەواڵگریی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك و بە هه‌ماهەنگیی ژووری عه‌مه‌لیات بوون. هه‌ڵبه‌ت زیانێکی گەورە بە تیرۆریستان گه‌یێندرا و ژمارەیەك لەو تونێلانەی کە تیرۆریستانی داعش لێیاندابوون و وه‌ك حەشارگەی چەك و تەقەمەنی و خۆشاردنەوە به‌كاریان ده‌هێنان، هاوكات به‌ربه‌ستی کۆنکرێتییان به‌رانبه‌ر به سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دروست كردبوو، ئه‌مانه هه‌موویان كرانه ئامانج و تێكوپێك دران.
ئه‌و به‌ربه‌ست و سه‌كۆ كۆنكرێتیانه ده‌كه‌وتنه هێڵی پێشەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنووری میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووك، ڕووبەڕووی هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن لە نزیك شەریکەیەکی کۆن، کە ناسراوە بە شەریکە "تورکییەکە" لە نزیك گوندی (سه‌یدخەڵەف).
وه‌ك (كه‌ركووكی) به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك و دوبز زانیاریی دا، له‌و ئاسمانه‌هێرشه‌دا، چه‌ندان تیرۆریست کوژران و چه‌ندانی دیکەشیان لێ بریندار کران و تونێلەکانیش هەڵتەکێنران.




