٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەست بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕیوەبەری پەروەردەی گشتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمکردنەوەیی کرێی خوێندن دەڵێ، خۆشبەختانە ھەندێک لە خاوەن‌باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکان خۆیان دەست پێشخەرییان کردوە کرێیان کەم کردووەتەوە ڕەچاوی ئەو بارودۆخەی ئێستا و قەیرانی دارایی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.

بە ھۆی ئەو قەیرانە دارایی و ئابوورییە کاتییەی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بێگومان ھەر وەزارەتە و لە لایەک ھەوڵی لە ئەستۆگرتنی ئەو قەیرانە کاتییە لە خۆ دەگرێت و چاکسازی و بارسوکی دەکات لەسەر کۆمەڵگا بۆئەوەی بە گشتی دۆخەکە سووکتر بێت، وەزارەتی پەروەردەیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەستی کردووە بە چاکسازی خۆیی کە لە کەمکردنەوەیی کرێی خویندنە ئەھلییەکانەوە دەستی پێکردوە؛ لەم بارەیەوە (بەشدار عەبدولخالق خدر) بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتیی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەبارەت بە کەمکردنەوەی کرێیی خوێندنی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ئەھلییەکان لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی وەزیر لێژنەیەک پێک ھاتووە لەسەر ئاستی وەزارەت کە ڕێشوێنێکی وا دابنێن کە چۆن لەگەڵ کۆمەڵێک بەڕێوەبەری باخچە و قوتابخانەی پەیمانگای ئەھلی کۆبوونەوە بکەین، کرێیی خوێندن کەم بکرێتەوە."

(بەشدار) گوتیشی: "ئیمە وەک پەروەردەی گشتیی ھەلێر ڕۆژی چوارشەممەی دابێت بانگێشتی سەرجەم خاوەن باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکانمان کردوە، کۆبوونەوەیەک دەکەین لەگەڵیان ئەوکات ئەو بابەتەیان بۆ پێشنیاز دەکەین کە دەبێت ڕەچاوی بارودۆخی ئێستای کوردستان بکەن لەسەر ڕێگایەک ڕێک بکەوین چۆن وا بکەین کرێی خوێندن کەم بکریتەوە، خۆشبەختانە ھەندێک لە خاوەن ‌باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکوومییەکان خۆیان دەستپێشخەر بوونە و کرێیان کەم کردووەتەوە لەبەر ڕەوچاوکردنی ئەو بارودۆخەی ئیستا ھەموو تاکێکی کۆمەڵگای گرتووەتەوە."

(بەشدار عەبدولخالق) دەشڵێت: "بڕیارەکە لەو حەفتەیەدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن، سەیر دەکەین و لەگەڵ کۆمەڵێ خاوەن باخچە و قوتابخانە و پەیمانگای ناحکوومی کۆبوونەوە دەکەین بزانین ئەوان پێشنیاریان چییە؛ زۆربەیان لارییان نییە دەبێت ڕەچاوی بارودۆخەکە بکەن بەڵام جارێ بڕیار نەدراوە کە بۆ ئەمساڵی خوێندن جێبەجێ دەکرێت یان بۆ ساڵی دابێتەوەیە."

فایزە پاڵانی

هەواڵی پەیوەندیدار